له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نی سێكسی په‌خشی كه‌ناڵێكی كوردی راده‌گیرێت
وێستگه نیوز –
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نی سێكسی، به بڕیاری داواكاری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی "نێت تیڤی" سزاده‌درێت و په‌خشی ناوخۆیی راده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2019 خه‌لیل عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "به بڕیارێكی داواكاری گشتی په‌خشی ناوخۆیی كه‌ناڵی "نێت تیڤی" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك واته حه‌وت رۆژ راگیراوه".
خه‌لیل عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان، داوایه‌كیان بۆ داواكاری گشتی له‌سه‌ر كه‌ناڵی "نێت تیڤی" به‌رزكردبووه، كه به‌ڵگه‌یان پێبووه، په‌خشی گرته‌یه‌كی كردووه كه له‌گه‌ڵ ره‌وشت و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئاینی ئیسلامدا ناگونجێت، داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه بڕیاری سزادانی كه‌ناڵه‌كه‌ی داوه به هه‌فته‌یه‌ك داخستن، واته ماوه‌ی حه‌وت رۆژ راگرتنی په‌خشه‌كه‌ی".
خه‌لیل عه‌بدوڵا وتی: "كه بڕیاری داواكاری گشتی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرا بۆ راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری داواكارییه‌كه جێبه‌جێده‌كات سزای كه‌ناڵه‌كه ده‌دات و په‌خشه‌كه‌ی راده‌گرێت".
وتیشی: "راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی "نێت تیڤی" به بڕیاری داواكاری گشتی بووه، كه به به‌ڵگه‌وه هه‌یه كه گرته‌ی "سێكسی" و نه‌شیاو به دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌مانی تێیدا په‌خشكراوه، بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌سه‌ر بڕیاری داواكاری گشتی په‌خشی ناوخۆیی كه‌ناڵه‌كه‌مان راگرتووه".
PM:05:51:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 31716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت