سروه عه‌بدولواحید له سه‌ر كێشه‌كانی ناو جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ وێستگه نیوز ده‌دوێت
وێستگه نیوز ـ
سروه عه‌بدولواحید، خوشكی شاسوار عه‌بدولواحید، باس له كێشه‌كانی ناو جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كێتی و پارتی هه‌وڵی زۆریاندا كێشه بۆ نه‌وه‌ی نوێ دروست بكه‌ن و ئێستا كه‌وتوونه‌ته ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه هه‌بێت.
سروه عه‌بدولواحید، خوشكی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "یه‌كێتی و پارتی هه‌وڵی زۆریاندا كێشه بۆ نه‌وه‌ی نوێ دروست بكه‌ن، یه‌كه‌م جار باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌نگ ده‌هێنێت، ئێستا كه‌وتوونه‌ته ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه هه‌بێت".
سروه عه‌بدولواحید وتی: "له‌ناو هه‌موو حزبێكی سیاسی‌دا را و بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام ناگاته ئه‌وه‌ی كه ئێسقانی یه‌كتر بشكێنن، ئاساییشه كه‌سانێك واز له نه‌وه‌ی نوێ بهێنن، به‌ڵام گرنگه هه‌ڵگری بیری نوێكاری بن و بتوانن گۆڕانكاری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
سروه عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی وت كه "پارتی و یه‌كێتی نه‌یانتوانی شاسوار والێبكه‌ن بێده‌نگی بكه‌ن له‌و بیروبۆچوونه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ گۆڕانكاری، ئه‌م وه‌زعه‌ش به‌سه‌ر ده‌چێت، هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت له‌سه‌ر هێز و توانای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و سه‌رۆكه‌كه‌شیان كه ره‌مزی جوڵانه‌وه‌كه‌یه‌وه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت به‌شێك له كێشه‌كان په‌یوه‌ندییان به هاتنه پێشه‌وه‌ی تۆوه هه‌یه له جووڵانه‌وه‌كه؟ سروه عه‌بدولواحید وتی: "من كه هاتوومه‌ته ناو نه‌وه‌ی نوێوه وه‌ك خۆبه‌خشێك هاتووم تا خزمه‌تێك به‌م جووڵانه‌وه‌یه‌وه بكه‌م، ئه‌وان هاتوونه‌ته به‌غدا كه‌س ناناسن، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه، من ویستوومه په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ رێك بخه‌م".
ئه‌وه‌شی باسكرد كه "من له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ نه پۆستم هه‌یه و نه مووچه‌شم هه‌یه، به‌ڵام ویستوومه كارێك بكه‌م كه كاك سه‌ركه‌وت و كاك رابوون به خه‌ڵك بناسێنم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م حزبه بنه‌ماڵه‌یی بوایه، من وازم له خۆكاندیدكردن نه‌ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و رابوون مه‌عروف ببنه په‌رله‌مانتار ".
راشیگه‌یاند كه"خۆزگه ئه‌وان به‌ڵگه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یان بخستایه‌ته‌ڕوو كه من هه‌وڵمداوه حزب ببێت به بنه‌ماڵه".
سروه عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر كێشه‌كه له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ من بم، ئه‌وه له من ئاسانتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیان بۆ دروست ناكه‌م".
وتیشی: "پەرلەمانتار شادی نه‌وزاد، له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ژی، له ناو شووقه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی ناژی، چۆن له‌ناو شووقه‌ی گوندی ئه‌ڵمانیدا ڤیدیۆی گیراوه".
راشیگه‌یاند كه "من ئیدانه‌ی هه‌موو هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تیكردنێك به ژن ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌وه دڵنیام كه شاسوار یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی زۆر به قورسی به‌رگری له‌م خانمه و ده‌یان خانمی تر كردووه، بۆیه به‌هیچ جۆرێك باوه‌ڕناكه‌م رێگه به‌خۆی بدات كارێكی قێزه‌ونی له‌و جۆره بكات، بۆیه ئه‌مه ته‌نیا بابه‌تێكه بۆ لێدانی شاسوار و پێگه‌ی جووڵانه‌وه‌كه‌ی".
سروه عه‌بدولواحید هیواشی خواست به زوویی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو كێشه‌كه كۆببنه‌وه و به گفتوگۆ و دانیشتن چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
PM:04:56:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت