عێراق: تائێستا حکومەتی‌ هەرێم پابەندی‌ یاسای‌ بودجە نەبووە


وێستگەنیوز-
جێگری‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق بۆ کاروباری‌ وزە رایدەگەێنێت "تائێستا حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رادەستی‌ نەوتی‌ رادەستی‌ کۆمپانیای‌ سۆمۆ نەکردوە".

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە سامر غەزبان جێگری‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق بۆ کاروباری‌ وزە لەکۆنفڕانسێکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەپێی یاسای‌ بودجە پێویستە حکومەتی‌ هەرێم مانگانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل بداتە کۆمپانیای‌ سۆمۆ، بەڵام تائێستا حکومەتی‌ هەرێم پابەند نەبووە بە رەوانەکردنی‌ ئەو بڕە نەوتە".

سامر غەزبان ئاماژەی‌ بەوەکردوە "بەم نزیکانە لەگەڵ حکومەتی‌ هەرێم لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە، بەوتەی‌ خۆشی‌ پەیوەندیان لەگەڵ هەرێم باشە و لەگفتوگۆی‌ بەردەوام دان و پێویستە حکومەتی‌ هەرێم پابەندنی‌ یاسای‌ بودجە بێت و نەوت رادەست بکات".

هــ. ب




PM:12:52:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو