شاسوار عەبدولواحید چەند نهێنییەک دەدرکێنێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی
نوێ بێدەنگی دەشکێنێت.
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە کەناڵی
ئێن ئار تی بڵاویکردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە کاتژمێر ٧:٠٥ خولەک،
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری دەکات لە بەرنامەیەکی تایبەتی
تاوتوێدا" .
کەناڵەکە لە ریکلامێکی
تایبەت بەو بەرنامەیەدا نوسیوتەی "ئەمشەو شاسوار عەبدولواحید لەتاوتێدا چەند
نهێنهییەک دەدرکێنێت".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە
شاسوار عەبدولواحید ماوەی چەند هەفتەیە کە کوردستانی بەجێ هێشتوە و دوایین دەرکەوتنیشی لە وڵاتی بەریتانیاوە بو کە لە پۆستێکیدا لە هەژماری
تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەوەڵامی ئەو ئەندامانەی جوڵانەوەکەی کە
شاسواریان بە تاکڕە ناوزەند کردبو و هەروەها ژمارەیەک تۆمەتیان ئاڕاستە کردبو، وتبوی "چاوەروان بن لە دوو رۆژی تر
دێمەوە، هەمووتان دڵنیا بن کە راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵ‌پاکی سەردەکەوێت خۆفرۆشی و نامەردی و نمەکسوێران بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگا".
لە چەند ڕۆژی رابردوشدا ئەوەش لە
کاتێکدایە دره‌نگانێكی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019،بەیاننامەیەک بەناویئەنجومەنی
باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێله په‌رله‌مانی عیراق بڵاوبوه‌وه و تیایدا
هاتبوو:" ئێمە نیگەرانین، کە نەوەی نوێ لە جوڵانەوەیەکی سیاسی جیاواز لە
مۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەمو دەزگا و
ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێز خراوە و بڕیاری دەستە جەمعی تێدا
نەماوە. جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان
سەخت بێت."
دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه،
شەوی دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019،به‌یاننامه‌یه‌كی
دیكه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێوه‌بڵاویكرایه‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه
دراوه‌كه به‌یاننامه‌كه بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ڕەزامەندی
و دەنگی سەرۆکی جوڵانەوەکە دەرکراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی
باڵای نه‌وه‌ی نوێ به رای گشتیی راگه‌یاندوه "هیج بەیاننامە و نوسراوێک لە
ئەنجومەنی باڵاوە دەرنەچووە"، ده‌شڵێت: " تائێستا ئەنجومەنی باڵا و
سەرۆکی جوڵانەوەکە هیچ نوسراویک یاخود یاداشتێکی بە دەست نەگەیشتووە لە لایەن هیج
نوێخوازێک و پەرلەمانتارێکی لیستەکە کە باس لە هەر جۆرە گلەییەک بکات."
لە رونکردنەوەکەی
ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ئەوەش هاتووە، تەواوی ئۆرگانەکانی جوڵانەوەکە و
پەرلەمانتارەکان بەرپرسن لە بەردەم هاوڵاتییان و ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی
جوڵانەوەکە و ئەنجومەنی باڵا تاکە دامەزراوەیە کە مافی لێپرسینەوە و بریاردانی هەیە
بە پێی پەیرەوی ناوخۆ.
هەروەها دوێنێ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019، شادی نەوزاد په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی
كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی
شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن".
شادی نەوزاد وتیشی "شاسوار
و بانده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن هه‌ڕه‌شه‌مان
لێكراوه. تووشی شۆك بووین له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵماندا كراوه".
هــ. ب
PM:12:27:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 12032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت