یانزەهەمین تەقینەوە لە سریلانکا ڕوویدا


وێستگە نیوز-

تەقینەوەیەکی‌ تر لە شارۆچکەیەکی‌ نزیک لە پایتەختەی‌ سریلانکا ڕوویدا.

پۆلیسی سریلانکا ڕایدەگەێنێت "بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی‌ 2019 لە شارۆچکەی‌ بوگدا کە ٤٠ کیلۆمەتر دورە لە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆڵۆمبۆی پایتەختەوە تەقینەوەیەک ڕویدا.

پۆلیسی سریلانکا ئاماژەی بەوەداوە "تەقینەوەکە لەناو حاوییەکی خۆڵ و خاشاکەوە رویداوە و هیچ زیانێکی‌ گیانی‌ نەبووە

ئەوەش یانزەهەمین تەقینەوەیە لەو زنجیرە تەقینەوانەی‌ کە لە چوار ڕۆژی ڕابردودا پایتەخت و چەند شارێکی‌ سریلانکای هەژاند، هاوڵاتیانی‌ ئەو وڵاتە لە ترس و دڵەڕاوکێیەکی‌ بەردەوامدان.

بەپێی دواین ئامار لە سەرجەم تەقینەوەکانی‌ سەر کڵێسا و ئوتێلەکان لە سریلانکا، 360 کەس کوژراون و نزیکەی‌ 500 کەسیش برینداربوون.

شەوی ڕابردوو پۆلیس 18 کەسی تری بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکان دەستگیرکرد، بەوەش تائێستا 58 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممە، هەشت هێرشی جیاواز کرایە سەر سێ پارێزگای سریلانکا و دواتریش نۆهەمین تەقینەوە لەرۆژی سێ‌شەممە لە پایتەخت رویدا.

تەقینەوەکان سێ کڵێسایان لە هەریەکە لە شارەکانی کوتشیکادی کۆڵۆمبۆی پایتەخت و هەردوو شاری نگۆمبۆ و باتیکالوا و چەند ئوتیلێکی شاری کۆلۆمبۆی یایتەختیان کردووەتە ئامانج، تەقینەوەکانیش لەکاتێکدا بوە کە پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لەو کڵێسایانەدا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و مەراسیمی ئایبنی بون بەبۆنەی جەژنی قیامەوە".

وەزارەتی ناوخۆی سریلانکا رایگەیاندوە "ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەو وڵاتە بەرزبووەتەوە بۆ 359 کوژراو و زیاتر لە 500 بریندار".

لەنوێترین پێشهاتیشدا رێکخراوی داعش بەرپرسیارییەتی خۆیی لەو تەقینەوانەی ئەو وڵاتە راگەیاند.

بەڵام پۆلیسی سریلانکا باسی لەوە کردوە " کە گروپەکانی "میللەتی ئیبراهیم و تەوحیدی وەتەنی" بەرپرسیارن لەو هێرشانە".
هــ. ب




AM:11:03:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو