گۆرانییه‌ نوێكه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز –
هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ سوری‌ جۆرج وه‌سوف نوێترین گۆرانی‌ به‌ ناوی‌ "سكت الكلام" به‌ به‌شداری‌ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی‌ سوری‌ بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی‌ نیسانی‌ 2019 جۆرج وه‌سوف – هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ سوری‌ له‌ چه‌ناڵی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یوتیوب نوێترین گۆرانی‌ به‌ ناوی‌ "سكت الكلام" بڵاوكرده‌وه‌.

گۆرانی‌ "سكت الكلام" هۆرانوه‌ی‌ عاتف یونس و ئاوازی‌ شاكر ئه‌لموجی‌ و دابه‌شكردنی‌ تۆی‌ سابا و ده‌رهێنانی‌ ئه‌حمه‌د ئه‌لمنجده‌.

له‌ كلیپی‌ گۆرانییه‌كه‌دا له‌پاڵ‌ جۆرج وه‌سوف، هونه‌رمه‌ندانی‌ سوری‌ عابد فه‌هد، میلاد یوسف و تاتیانا مرعب ده‌ركه‌وتوون.


PM:09:23:24/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو