ته‌رمێك له‌ناو كه‌ڵبه‌ی تیمساحێكی گه‌وره‌دا
وێستگه نیوزـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دیمه‌نی ته‌رمی گه‌نجێكی ئیندۆنیسی له روبارێكی یه‌كێك له دورگه‌نداندا ده‌ركه‌وت كه له‌ناو كه‌ڵبه‌ی تیمساحێكدایه.
گرته ڤیدۆییه‌كه له دورگه‌ی سلاویسی ئیندۆنیسیا تۆماركراوه و تیایدا تمیساحێكی گه‌وره رانی گه‌نجه‌كه‌ی گرتوه و به‌رونیش دیاره كه قاچی گه‌نجه‌كه به‌سه‌ر سه‌ری تمیساحه‌كه‌دا به‌رزبوه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه به‌ناوی دارلین ئۆتی كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، دارلین خوێ هه‌ڵداوه‌ته ئاوی روباری مالاوجی تا بۆرییه‌كی نزیك ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی كینابانی چاك بكاته‌وه، به‌ڵام له‌وكاته‌دا تیمساحه‌كه هێرشی بۆهێناوه و قه‌پی پیا كردوه.
كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن خوشكی دارلین هه‌وڵیداوه براكه‌ی رزگار بكات و ئه‌و بۆرییه‌ی راكێشاوه كه دارلین بۆ هه‌ناسه‌دان به‌كاری هێناوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرتوه و براكه‌ی له‌نێو كه‌ڵبه‌ی تمیساحه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه.
هه‌رچۆنێك بێت تیمساحه‌كه نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی لاشه‌ی ئه‌و گه‌نجه قوت بدات و تەنها زیانی بە رانی گەیاندوە و بەشەکانی دیکەی لەشی بێ زیان بووە، بەڵام دواجار لەنێو کەڵبەی تیمساحەکەدا گیانی لەدەستداوە، هاوکات لایەنە په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیندۆنیسیا توانیویانه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه و به‌خاكی بسپێرن.
AM:11:06:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 15076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت