به‌ڤیدیۆ..گۆرانییه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام له زانكۆیه‌كی دیكه‌ی عیراق لێ ده‌درێت
وێستگه نیوزـ
له ئاهه‌نگی ده‌رچونی یه‌كێك له زانكۆكانی عیراقدا، گۆرانییه‌كی سه‌رده‌ی سه‌دام لێ درا، ئه‌وه‌ش هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراقیش دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ردوداوه ده‌ستپێكردوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگی ده‌رچونی خوێندكارانی كۆلێژی یاسای زانكۆی دیاله بڵاوكرایه‌وه كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 18ی نیسانی 2019 به‌ڕێوه‌چووه و تیایدا ئه‌و گۆرانییانه به ده‌نگی به‌رز لێده‌درێت كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1980ی سه‌رده‌می سه‌دام.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش قوسه‌ی سوهێل، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق فه‌رمانی به كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه كرد و رایگه‌یاند: شكۆداركردن و زیندوكردنه‌وه‌ی سته‌مكاران شتێكی مه‌ترسیداره.
وتیشی: ره‌نگه ئه‌م جۆره كارانه ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له پشت بێت كه گه‌نجان هان بده‌ن په‌نا بۆ كاری نایاسایی و ناده‌ستوری ببه‌ن.
ئاهه‌نگێڕان به وێنه یان گۆرانییه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام له زانكۆكانی ناوچه سونییه‌كانی عیراق شتێكی نوێ نییه، له رۆژی 24ی كانونی یه‌كه‌می 2018، له‌ناو حه‌ره‌می
زانكۆی ئه‌نبار، خوێندكدارانی زانكۆكه له یادی دامه‌زراندنی زانكۆكه‌یاندا وێنه‌یه‌كی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسیان به‌رزكرده‌وه كه به ره‌نگی ره‌ش له‌سه‌ر ره‌نگی سپی كێشرابوو، ده‌یان خوێندكاریش له ده‌وری ئه‌و كه‌سه كۆبوبوونه‌وه كه وێنه‌كه‌ی به‌رز كردبوه‌وه.
دواتر زانكۆی ئه‌نبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه كه ئاهه‌نگه‌كه تایبه‌ت بووه به یادی دامه‌زراندنی زانكۆ، ئاشکراشیکردوە کە وێنه‌كه‌ش پێشتر كێشراوه و ئاماده‌كاریی بۆ کراوه و بە نهێنی هێنراوەتە ناو زانکۆ، رونیشی کردوەتەوە کە وێنەکە بەجۆرێک لەسەر تەختێکی سپی کێشراوە كه له‌پێشدا هیچ ده‌رناكه‌وێت، بەڵام دواتر بە مادده‌یه‌كی دیاریكراو کە لێ ده‌درێت، ئینجا وێنەکە دەردەکەوێت.
له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكرد و دواتر سێ خوێندكاری زانكۆی ئه‌نبار ده‌ستگیركران، پاش ماوه‌یه‌كیش له ده‌ستگیركردنیان، هه‌ر سێ خوێندكاره‌كه له رۆژی 25ی شوباتی 2019 ئازاد كران.
AM:10:03:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت