ئینستاگرام هەژماری سەرۆکایەتی کۆماری سوریای سڕیەوە
وێستگەنیوز-
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەژماری سەرۆکایەتی کۆماری سوریای سڕیەوە، ئەوەش بەگوێرەی هەواڵێکی سەرۆکایەتیەکە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویكردوهتهوه.
ئەمرۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2019، لاپهڕهی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵایکردەوە، ئیدارەی ئینستاگرام بەبێ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە یان هۆکارەکەی ئاشکرا بکات هەژماری سەرۆکایەتیان سڕیوەتەوە.
لە راگەیهندراوی سەرۆکایەتی كۆماری سوریادا هاتووە، ئەو هەنگاوە درێژکراوەی هەنگاوەکانی تری سەپاندنی سزایەکی گشتگیرە بەسەر سوریادا، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر ماڵپەر و هەژماری فەرمی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان داخراون.
لە ساڵی 2013ەوە، سهرجهم دیدار و کۆبونەوەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانی سەرۆکایەتی سوریاوە بڵاودەکرانەوە، لەو رێگایەشەوە بانگەشیەکی زۆر لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ بەشار ئەسەد و حکومەتەکەی کراون.
بەڵام ساڵی 2016 ئیدارەی فەیسبوک و یوتیوب بریاریاندا هەژماری فەرمی سەرۆکایەتی سوریا بسڕنەوە، لە ئێستاشدا هیچکام لە هەژمارەکانی سەرۆکایەتی بە فەرمی لهلایهن ئیداره تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوه دانیان پێدا نهنراوه.
چەند رۆژی رابردووش، ئینستاگرام هەژماری ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی داخست یهكێكیش لهوانه قاسم سولەیمانی، فەرماندی فەیلەقی قودسی ئێران بوو.
PM:10:48:23/04/2019
ئهم بابهته 1908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت