"زۆرینه‌ی كادیر و لایه‌نگرانی پارتی ترسی ئه‌وه‌یان هەیە كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری حكومه‌ت بكات"
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی به شایانی ئه‌وه نه‌زانی كه حزبه‌كه‌ی تێیدا به‌شدار بێت.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سوپاس مامۆستا...زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌ی كه ئه‌میری (كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، ئه‌م حكومه‌ته‌ی به شایانی ئه‌وه نه‌زانی كه كۆمه‌ل تێیدا به‌شدار بێت".
ئاراس حه‌سۆ میرخان ده‌ڵێت: "زۆرینه‌ی كادیر و لایه‌نگرانی پارتی ترسی ئه‌وه‌یان ھه‌بوو كه جارێكی تر پارتی رازی ببێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شدار بكات".
وتیشی: "ئێستا به‌م ھه‌ڵوێسته‌ی مامۆستا كه‌وادری ئێمه ئاسوده‌ن، چونكه ئێمه و كۆمه‌ڵ ھیچ خاڵێكی ھاوبه‌شمان نه‌بووه و نییه، تا به یه‌كه‌وه شه‌ریكی حوكمڕانی بین".
رۆژی دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019 عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له وته‌یه‌كیدا له‌باره‌ی به‌شداریی كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "كابینه‌ی نوێ به شایسته‌ی ئه‌وه نازانم كۆمه‌ڵ تێیدا به‌شداربێت".
عه‌لی باپیر وتی: "به بۆچوونی تایبه‌تی خۆم به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت له ئێستادا خێری تێدانه‌ماوه و پێم باشه به‌شداریی نه‌كه‌ن، چونكه چێشتی فره خۆش له به‌ره‌وه دیاره".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕیاری ره‌سمی و یه‌كجاره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به میكانیزمی خۆی ده‌یدات، به‌ڵام به قه‌ناعه‌تی شه‌خسی خۆم ئه‌م كابینه‌ی نوێیه‌مه خه‌ریكه مردارده‌بێته‌وه له‌نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا له‌سه‌ر پێگه و پۆست نه‌ك له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێستاش پێمانباشه به‌زووترین كات ئه‌و كابینه‌یه پێكبهێنرێت و حكومه‌تێكیش بێت وه‌ڵام بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت".
AM:08:46:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت