نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێله‌ی له چیای ئه‌زمڕ كه‌وته‌خواره‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له چیای ئه‌زمڕ كه‌وته‌خواره‌وه و هیچ ئاسه‌وارێكی خوێن یاخود ته‌رم یان بریندارێك نه‌دۆزرایه‌وه، په‌یوه‌ندی به خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه كرا، به‌ڵام مۆبایله‌كه‌ی داخراوه.
نه‌قیب یوسف عه‌زیز عه‌بدوڵا ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "له كاتژمێر 2:30 خوله‌ك له كۆنترۆڵه‌وه له‌ڕێی شوانێكه‌وه ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی
رووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له چیای ئه‌زمڕ به‌دیوی گوندی بناویله".
نه‌قیب یوسف عه‌زیز وتی: "كه چووینه سه‌ر رووداوه‌كه بینیمان ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵدێراوه و وه‌رگه‌ڕاوه و كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر سه‌قف".
وتیشی: "ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری سه‌نی ژماره تایبه‌تی ره‌نگ سپییه و چه‌ند پارچه‌یه‌كی لێبووه‌ته‌وه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره باسی له‌وه كرد كه "ئه‌وه‌ی تێبینیمان كرد له شه‌قامی سه‌ره‌كی تا هه‌ڵدێران و شوێنی رووداوه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هیچ جۆره ته‌رمێك یان شۆفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بونی نه‌بوو".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه تێبینییان كردووه كه "هیچ ئاسه‌وارێكی خوێن نییه و هیچ ته‌رمێك یاخود بریندارێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
وتیشی: "دواتر ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نێردرا بۆ كۆنترۆڵی هاتووچۆ تا خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه و ژماره مۆبایله‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "دواتر په‌یوه‌ندییان به ژماره ته‌له‌فۆنی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه كردووه، به‌ڵام مۆبایله‌كه‌ی داخراوه".
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر وێستگه په‌یوه‌ندیكرد به عه‌مید هیوا سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارباژێڕ، به‌ڵام ناوبراو رایگه‌یاند كه "تا ئێستا دۆسێی ئه‌و رووداوه نه‌هاتووه‌ته لای ئێمه".
PM:05:44:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 17152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت