عه‌لی باپیر: به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت له ئێستادا خێری تێدانه‌ماوه
وێستگه نیوز –
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شداریكردنی حزبه‌كه‌ی له حكومه‌ت له ئێستادا خێری تێدا نه‌ماوه و "كابینه‌ی نوێ به شایسته‌ی ئه‌وه نازانم كۆمه‌ڵ تێیدا به‌شداربێت".
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له وته‌یه‌كیدا له‌باره‌ی به‌شداریی كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "كابینه‌ی نوێ به شایسته‌ی ئه‌وه نازانم كۆمه‌ڵ تێیدا به‌شداربێت".
عه‌لی باپیر وتی: "به بۆچوونی تایبه‌تی خۆم به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت له ئێستادا خێری تێدانه‌ماوه و پێم باشه به‌شداریی نه‌كه‌ن، چونكه چێشتی فره خۆش له به‌ره‌وه دیاره".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕیاری ره‌سمی و یه‌كجاره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به میكانیزمی خۆی ده‌یدات، به‌ڵام به قه‌ناعه‌تی شه‌خسی خۆم ئه‌م كابینه‌ی نوێیه‌مه خه‌ریكه مردارده‌بێته‌وه له‌نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا له‌سه‌ر پێگه و پۆست نه‌ك له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێستاش پێمانباشه به‌زووترین كات ئه‌و كابینه‌یه پێكبهێنرێت و حكومه‌تێكیش بێت وه‌ڵام بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت".
وتیشی "دواكه‌وتنی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته نه‌ك خه‌می هاوڵاتییان و چاكسازیی".
تا ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بڕیاری كۆتایی نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات و له ماوه‌كانی رابردووش‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر پارتی سڵاوێكیان لێبكات به‌گه‌رمی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
PM:04:28:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت