سریلانکا ئەنجامدەری زنجیرە تەقینەوەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات


وێستگە نیوز-

سەرۆکایەتی سریلانکا ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە دەستیان هەبوە لە تەقینەوەکانی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ دوشەممە سەرۆکایەتی سریلانکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندوە "ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی یەکشەممە رویداوە لەلایەن گروپێکی ئیسلامی ناوخۆییەوە ئەنجام دراوە بە هاوکاری باندێکی نێودەوڵەتی و ئەوان پەیوەندیدارن بە ئەنجامدانی کارە تەقینەوەکانەوە".

سەرۆکایەتی سریلانکا ئاماژەی بەوەداوە "لەڕێگای دەزگا هەواڵگرییەکانەوە بۆیان ئاشکرا بووە، کە گروپێکی تیرۆرستی توندڕەوی ناوخۆین بەڵام هاوکاری کراون لەلایەن وڵاتێکی بیاننیەوە".

ئەو بەرپرسەی سەرۆکایەتی سریلانکا کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردوە بە ئاژانسی ئارتی روسی وتووە "گروپەکە ناویان "جەماعە تەوحیدە" و خۆیان گروپیکی سریلانکین".

ئەمڕۆ دوشەممە تەقینەوەیەکی دیکە رویداوە کە بووە نۆهەمین تەقینەوە لەو وڵاتە و هەروەها پۆلیسی سریلانکا رایگەیاند "لەشاری کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا دەستیانگرتووە بەسەر ٨٧ بۆمب و ئامێری تەقینەوە کە بۆ بەکارهێنان و ئەنجدانی کردنەوەی تیرۆرستی ئامادە کرابون".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە، هەشت هێرشی جیاواز کرایە سەر سێ پارێزگای سریلانکا و تا ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکان لە ئەستۆ نەگرتووە.

تەقینەوەکان سێ کڵێسایان لە هەریەکە لە شارەکانی کوتشیکادی کۆڵۆمبۆی پایتەخت و هەردوو شاری نگۆمبۆ و باتیکالوا و چەند ئوتیلێکی شاری کۆلۆمبۆی یایتەختیان کردووەتە ئامانج، تەقینەوەکانیش لەکاتێکدا بوە کە پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لەو کڵێسایانەدا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و مەرسیمی ئایبنی بون بەبۆنەی جەژنی "فسح" یا "قیامەوە".

بەپێی نوێترین ئاماریش بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی ناوخۆی سریلانکا رایگەیاندوە "ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەو وڵاتە کە چەند کڵێسایەک و ئوتێلی چوار شاری کردە ئامانج، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩٠ کوژراو و زیاتر لە ٥٠٠ بریندار".

لە دوای تەقینەوەکانیش حکومەتی سریلانکا قەدەغەکردن هاتوچۆی لەو شوێنانە ڕاگەیاندووە کە تەقینەوەکانی تیا ڕووداوە و کە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە تا شەشی بەیانی بەردەوام دەبێت.

هــ. ب


PM:02:48:22/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو