ڤیدیۆ.. یەکێک لەهێرشبەرەکانی سەر کڵێساکەی سریلانکا لەکاتی هێرشەکە ببینە


وێستگە نیوز-
یەکێک لە هێرشبەرەکانی سەر یەکێک لە کڵێساکانی سریلانکا ئاشکرا دەبێت.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە کەناڵی سی‌سی‌تیڤی چینییەوە بڵاوکراوەتەوە "یەکێک لە خۆکوژە هێرشکارەکانی سەر یەکێک لە کڵێساکانی کۆڵۆمبۆی پایتەخت ئاشکرا دەبێت، ئەویش بەپێی هەواڵی ئەو کەناڵە".

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەداوە "ئەو هێرشبەرە بە جانتایەکەی پڕ لە تەقینەوەیەکەوە خۆی کردوە بەشێوەیەکی خێرا کڵێسای سیباستیان لە شاری کاتوبیتیای باکوری پارێزگای کۆڵۆمبۆی سریلانکا و لەوێ خۆی تەقاندووەتەوە".

بەهۆی ئەو تەقینەوەیەشەوە لەو کەنیسەیەدا زیاتر لە دەیان کەس کوژران و بریندار بون.

هاوکات ئەمڕۆ دوشەممە پۆلیسی سریلانکا رایگەیاند "لەشاری کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا دەستیانگرتووە بەسەر ٨٧ بۆمب و ئامێری تەقینەوە کە بۆ بەکارهێنان و ئەنجدانی کردنەوەی تیرۆرستی ئامادەکرابون".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە، هەشت هێرشی جیاواز کرایە سەر سێ پارێزگای سریلانکا و تا ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکان لە ئەستۆ نەگرتووە.

تەقینەوەکان سێ کڵێسایان لە هەریەکە لە شارەکانی کوتشیکادی کۆڵۆمبۆی پایتەخت و هەردوو شاری نگۆمبۆ و باتیکالوا و چەند ئوتیلێکی شاری کۆلۆمبۆی یایتەختیان کردووەتە ئامانج، تەقینەوەکانیش لەکاتێکدا بوە کە پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لەو کڵێسایانەدا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و مەرسیمی ئایبنی بون بەبۆنەی جەژنی "فسح" یا "قیامەوە".

بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی ناوخۆی سریلانکا رایگەیاندوە "ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەو وڵاتە کە چەند کڵێسایەک و ئوتێلی چوار شاری کردە ئامانج، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩٠ کوژراو و زیاتر لە ٥٠٠ بریندار".

لە دوای تەقینەوەکانیش حکومەتی سریلانکا قەدەغەکردن هاتوچۆی لەو شوێنانە ڕاگەیاندووە کە تەقینەوەکانی تیا ڕووداوە و کە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە تا شەشی بەیانی بەردەوام دەبێت.

هــ. ب


PM:01:56:22/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 8660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو