چوار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه
وێستگه نیوز –
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، چوار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه و رایانگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییان به‌و حزبه‌وه نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019، چوار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له حزبه‌كه‌یان راگه‌یاند.
هه‌ر یه‌كه له (كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر، حاجی محمد سماقولی، سه‌عدی مسته‌فا و كاروان خلیل) كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له حزبه‌كه‌یان راگه‌یاند و ده‌ڵێن: "پاڵپشتی له سێ ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه پێش چه‌ند رۆژێك ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵ راگه‌یاندبوو".
حاجی محه‌مه‌د سماقوڵی كه یه‌كێكه له‌و چوار كارگێڕ مه‌ڵبه‌نده، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌یانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا نووسیویانه: "ئێمه‌ی كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێر له‌به‌رواری 2019/4/21وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسی و یاساییمان به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌ماوه و لێره‌وه پاڵپشتیمان بۆ هه‌رسێ سه‌ركردایه‌تیه ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كه‌ی حزب دوپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی پڕۆژه‌یه‌كی ئیسلامی سه‌ربه‌خۆ".
PM:06:44:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت