سریلانکا.. بەهۆی تەقینەوەکانەوە ٢٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٢٥ کەس برینداربون


وێستگە نیوز-

تا دێت ژمارەی قوربانییەکانی تەقیینەوەکەی سریلانکا بەرز دەبێتەوە و ٧ کەسیش بەتۆمەتی بەشداربون لە تەقینەوەکە دەستگیرکراون.

بەیانی ئەمڕۆ یەک‌شەممە ٢١ی نیسانی ٢٠١٩، کە جەژنی قیامەی مەسیحییەکانە و لەبەیانی ئەمڕۆشەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆسرستی کراوەتە چەند کڵێسا و هۆتێلێکی سریلانکا.

بەپێی دواین ئامارەکان، تا ئێستا ٨ تەقینەوە ئەنجام دراوە و بەهۆی سەرجەم تەقینەوەکانەوە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ٢٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٢٥ کەسیش برینداربون.

شەش لە هێرشەکان هێرشەکان کراونەتە سەر کڵێسای سانت ئەنتۆنی، لە شاری کۆڵۆمبۆی پایتەخت و کڵێسای سانت سیباستیان لە شاری نیگومۆبۆ لە باکور و هەروەها کڵێسایەکەی دیکەش لە ناوچەی باتیکاوای ڕۆژهەڵات وڵاتەکە و هێرشی خۆکوژیش کراوەتەوە سێ هۆتیل، لە شاری کۆڵۆمبۆ.

هاوکات بەپێی نوێترین پێشهاتەکان دوو تەقینەوەی نوێ رویداوە کە ژمارەی قوربانییەکانی بەرز کردووەتەوە.

لەنوێترین لێدوانیشدا وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەینادوە "هێرشەکان تیرۆرستین".

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە "حەوت کەسمان دەستگیرکردوە کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکان".

هەروەها لەلایەن حکومەتی سریلانکاوە باری نائاسایی لە تەواوی وڵاتەکە راگەیاندراوە.

هــ. ب


PM:03:08:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو