ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ستگیركران
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر
وێستگه نیوز ـ
سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی هه‌ڵوه‌شاوه، رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی سودان ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه له‌نێویاندا سه‌رۆكی حزب هه‌یه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی سودان هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د هارون سه‌رۆكی راسپێردراوی حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی و عه‌لی عوسمان محه‌مه‌د جێگری یه‌كه‌می پێشووی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراو و عه‌وه‌ز ئه‌لجاز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماریان ده‌ستگیركردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه هاوكات هه‌واڵگری سه‌ربازی سودان، نافیع عه‌لی نافیع یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكیان ده‌ستگیركردووه و گواستویانه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی كوپه‌ر كه سه‌رۆی له‌سه‌ركارلابراوی تێدا زیندانیكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری سودان به ئاژانسی رۆیته‌رزی وت كه داواكاری گشتی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له دوو داواكاری دژی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراو كردووه كه تۆمه‌تباركراوه به سپیكردنه‌وه‌ی پاره و خاوه‌ندارێتی پاره‌یه‌كی زۆر به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "داواكاری گشتی باڵا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازییه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راسپێردراوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی پێشووی ده‌ركردوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌خێرایی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه".
به‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان و قه‌یرانی ئابورییه‌وه، له كانوونی یه‌كه‌می 2018 خۆپیشاندان له سودان سه‌ریهه‌ڵدا و هاوڵاتیان دروشمی له‌سه‌ركالابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و خۆپیشاندانه‌كان به‌رامبه‌ر به زیادكردنی باج له‌سه‌ر خۆراك و سوته‌مه‌نی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سودانه‌وه ده‌ستیان پێكرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف جێگری سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری به‌رگریی سودان كوده‌تای به‌سه‌ر عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیردا كرد و كۆتایی به حوكمی 30 ساڵه‌ی به‌شیر هێنا و و خۆی كرده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌كرد له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و ویلایه‌ته‌كان.
به لابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سودان هێور نه‌بووه‌وه، ئه‌وه‌بوو شه‌وی هه‌ینی 12ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف، له‌ژێر فشاری شه‌قامدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و له‌جێگه‌ی ئه‌ویش عه‌بدولفه‌تاح بورهان پشكنه‌ری گشتی له سوپای سودان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و، به‌ڵێنیدا به‌منزیكانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان و فیدراسیۆنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستپێبكات.
دواتر و له یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان بڕیاری دا هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف، وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایش خانه‌نشین بكرێن.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیر، سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان له ساڵی 1944 له‌دایك بووه و ساڵی 1989 به پشتیوانی ئیسلامییه‌كان كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌یدا كرد و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی سودان ناساند و تا له‌سه‌ركارلابردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته مایه‌وه.
PM:11:48:20/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت