پشوی كۆتایی هه‌فته له به‌ریتانیا
وێستگه نیوزـ
گه‌نجانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌ریتانیا بۆ به‌سه‌ربردنی كۆتایی پشوی هه‌فته به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح، رویان له باڕ و یانه شه‌وانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كرد.
سه‌ره‌ڕای كه‌شوهه‌وای سارد و دره‌نگیی شه‌و، گه‌نجان شه‌وه‌كه‌یان به خۆشی به‌سه‌ر برد و خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆریان له یانه شه‌وانه‌كان خوارده‌وه و دواتر بۆ نانخواردن رویان له خواردنگه‌كانی تایبه‌ت به خواردنی خێرا كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌و خواردنگانه فرۆشێكی زۆریان هه‌بێت.
گه‌نجانی شاره‌كانی بلاكپوڵ و نیوكاسل و بیرمینگهام به جلی كورت و ته‌سك و نمیچه‌ڕوته‌وه رویان له یانه شه‌وانه‌كان كرد و خۆیان مه‌ست كرد و دواتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لێی كه‌وتن، به‌و خۆ مه‌ستكردنه‌ش دیاربوو كه خه‌وی سبه‌ینێیان قورس ده‌بێت.
جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح تایبه‌ته به باوه‌ڕدارانی مه‌سیحی و ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه كه مه‌سیح دوای سێ رۆژ له‌خاچدانی له مردن هه‌ستاوه‌ته‌وه، واته رۆژی هه‌ینی گیانی سپاردوه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دوای هه‌ینی له مردن هه‌ستاوه‌ته‌وه، له‌و بۆنه‌یه‌شدا زۆرترینی باوه‌ڕداران سه‌ردانی كڵێساكان ده‌كه‌ن و نزا ده‌كه‌ن و دڵخۆشیی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
بۆنه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح له‌لای مه‌سیحیه‌كانی خۆرئاوا ده‌كه‌وێته یه‌كه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی دوای 14ی مانگی نیسان و هه‌موو ساڵێك مه‌سیحییه‌كان له‌ماوه‌ی سێ رۆژی نێوان هه‌ینی و یه‌كشه‌ممه‌دا ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه.
PM:04:03:19/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 35016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت