به‌زیندویی سوتاندیان
نوسره‌ت جاهان رافی
وێستگه نیوزـ
كچه خوێندكارێكی به‌نگلادیشی چووه بنكه‌ی پۆلیس و سكاڵای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی تۆمار كرد كه گێچه‌ڵی سێكسیی پێكردوه، كه‌چی له‌بری سه‌ندنی مافه‌كانی، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشیكرایه‌سه‌ر و به زیندوویی سوتاندیان.
چیرۆكی سوتاندنی كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی به‌نگلادیشی به‌ناوی نوسره‌ت جاهان رافی، بوه مانشێتی زۆربه‌ی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه چوه بنكه‌ی پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه‌ی تۆمار كرد كه گێچه‌ڵی سێكسیی پێكردوه.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی بی بی سی، نوسره‌ت له 27ی ئازادا چونه بنكه‌ی پۆلیس، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كه له‌كاتی وه‌رگرتنی وته‌كانی گرته‌ی ڤیدیۆیی كچه‌كه‌ی تۆماركردوه و دواتر گرته‌كه به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆر به فراوانی بڵاوبوه‌ه‌وه، له گرته‌كه‌دا ئه‌و كچه ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م بانگی كردوم بۆ ژوره‌كه‌ی خۆی و چه‌ندین جار به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ستی لێداوم".
له گرته‌كه‌دا نوسره‌ت هه‌ست به بێزاری و خه‌مناكییه‌كی زۆر ده‌كات و ده‌موچاویشی به‌ده‌سته‌كانی شاردوه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌ره‌كه پێی ده‌ڵێت ئه‌مه پرسێكی ئه‌وه‌نده ترسناك نییه و داوای لێده‌كات ده‌ستی لابدات تا روخساری ده‌ربكه‌وێت.
وه‌ك له میدیاكاندا باس كراوه، زۆرێك له كچانی به‌نگلادیش مه‌سه‌له‌ی گێچه‌ڵكردنی سێكسی ده‌شارنه‌وه، ئه‌وه‌ش له ترسی ره‌خنه‌ی توند و قسه‌وقسه‌ڵۆكی ناو كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام نوسره‌ت به بوێرانه چوه بنكه‌ی پۆلیس و ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه لێی رویدا.
به‌هۆی سكاڵاكه‌ی ئه‌و كچه‌كه خوێندكاره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه هه‌ر له هه‌مان رۆژا ده‌ستگیركرا، كه‌چی دواتر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك چونه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ئازادكردنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان كرد و هه‌موو تۆمه‌ته‌كه‌یان دا به‌سه‌ر كچه‌كه‌دا.
له 6ی نیسانی 2019 و دوای 11 رۆژ له‌و روداوه، نوسره‌ت به‌ره‌و خوێندنگا رۆیشت تا ئاماده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی بێت، براكه‌ی نوسره‌ت له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "خوشكه‌كه‌م برد بۆ خوێندنگه و ویستم بچمه ژوره‌وه، به‌ڵام رێگه‌م پێ نه‌درا"، ده‌شڵێت كه نوسره‌ت چوه‌ته ژوره‌وه، كچێكی هاوڕێی بردویه‌تی بۆسه‌ر سه‌ربانی خوێندنگاكه و پێی وتوه كه یه‌كێ: له هاوڕێكانیان لێی دراوه و ده‌چن هاوكاریی ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی براكانی نوسره‌ت، كاتێك ئه‌و كچه چوه‌ته‌سه‌ره‌وه، پێنج كه‌سی ده‌مامكداری بینوه و ده‌وره‌یان داوه، دا‌واشیان لێكردوه سكاڵاكه‌ی له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه بكشێنێته‌وه، به‌ڵام كه نوسره‌ت ئه‌وه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش ئاگریان تێ به‌رداوه و به‌زیندویی سوتاندویانه".
ده‌شڵێت كه گوایه یه‌كێك له بكوژه‌كان سه‌ری نوسره‌تی گرتوه و ئه‌وانی دیكه‌ش نه‌وتیان به جه‌سته‌یدا كردوه و سوتاندویانه، هه‌ربۆ سه‌ری نوسره‌ت نه‌سوتاوه و ماوه‌یه‌ك له ژیاندا ماوه‌ته‌وه و توانراوه وته‌ی لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی 80% بووه، ئه‌و كچه خوێندكاره له 11ی نیسانی 2019 له نه‌خۆشخانه‌ی كۆلێژی پزیشكی له ده‌كا-ی پایته‌ختی به‌نگلادیش گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی به‌نگلادیش له‌سه‌ر روداوه‌كه 15 كه‌سی ده‌ستگیركردوه و گومان ده‌كرێت 7یان له كوشتنی نوسره‌ت به‌شداربن، دووان له ده‌ستگیركراوه‌كانیش دوو خوێندكاری كوڕی هه‌مان خوێندنگه‌ن.
برای نوسرەت لەکاتی بەخاکسپاردنی خوشکەکەیدا
هەزاران کەس ئامادەی بەخاکسپاردنی تەرمی كچە خوێندکارەکە بوون
ناڕەزایی خەڵکی ناوچەکەی نوسرەت بەرامبەر ئەو کارە دڕندانەیە
PM:12:02:19/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 12700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت