مووچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز –
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2019 و بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ مووچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌ش بكرێت.

 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ رایگه‌یاند كه‌ "سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ 18ی‌ نیسان مووچه‌ی مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (خوێندنی باڵا، ناوخۆ، سامانه‌ سروشتیه‌كان‌ و ئه‌وقاف) دابه‌ش ده‌كرێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "هاوكات سبه‌ینێ‌ مووچه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایش،  ده‌زگای‌ ئاسایش، هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌، به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم) دابه‌ش ده‌كرێت".

پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دابه‌شكردووه‌، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ ماون كه‌ مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ وه‌ربگرن، له‌كاتێكدا ئێستا مانگی نیسانه‌ و دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌ سستی ده‌ڕوات.

دوای رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، حكومەتی هەرێم سیستەمی پاشەكەوتی مووچەی هەڵگرت و مووچه‌ی‌ مانگێكی‌ بەبێ‌ پاشەكەوت دابه‌شكردووه‌ و چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ دووه‌م مانگ به‌بێ‌ پاشه‌كه‌وت.


PM:03:29:17/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 8784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت