به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كه‌یه‌وه پێنج كه‌سی كوشت
وێستگه نیوزـ
لە كۆریای باشور، پیاوێک ئاگری له شوققه‌كه‌ی خۆی به‌ردا و به‌هۆیه‌وه 18 كه‌س كوژران و برینداربوون، دوای دەستگیرکردنیشی وتویەتی کە دواکەوتنی موچەکەی وایکردوە ئەو کارە بکات.
ئاژانسی یۆنهاب-ی كۆریای باشوری بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی پیاوه‌كه له شوققه‌كه‌ی خۆی به‌رداوه، پێنج كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه، هاوكات 13 دیكه‌ش برینداربوو كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
پۆلیسی كۆریای باشور ئاشكرایكردوه كه پیاوه‌كه له‌كاتی روداوه‌كه‌دا هه‌ندێك له‌و هاوڵاتیانه‌شی داوه‌ته‌به‌ر چه‌قۆ كه له ئاگره‌كه هه‌ڵاتوون.
دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی روداوه‌كه، پیاوه‌كه روبه‌ڕوی ئه‌وانیش بووه‌ته‌وه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیركراوه، كاوه محه‌مه‌دكاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش وتویه‌تی: "موچه‌كه‌م دواكه‌وتوه، هه‌ست ده‌كه‌م سته‌مم لێ ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌م كاره بكه‌م".
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا و له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، دراوسێكانی ده‌وروبه‌ر وتویانه پیاوه‌كه كێشه‌ی ده‌رونیی هه‌یه، دواجاریش تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش پاش 20 خوله‌ك ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
AM:11:29:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 7032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت