به‌ڤیدیۆ... به حه‌فاره دزی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
له ئیرله‌ندای باكوور گروپێك په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر حه‌فاره بۆ ئه‌وه‌ی ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی راكێشانی پاره بدزن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی bbc ، گروپێك له ئیرله‌ندای باكوور له‌ڕێی به‌كارهێنانی حه‌فاره‌یه‌كی گه‌وره هه‌ستان به دزینی ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی راكێشانی پاره ATM له‌ناو وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نیدا.
گروپه‌كه سه‌ره‌تا به حه‌فاره‌كه ده‌روازه‌ی وێستگه‌كه ده‌شكێنن و ده‌چنه ناوه‌وه، دواتر ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ دزینی ئامێری ئه‌لیكترۆنی راكێشانی پاره ATM به‌كارده‌هێنن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه به كامێرای چاودێری گیراوه شۆفێری حه‌فاره‌كه ئامێره‌كه له‌ناو دیوارێكدا ده‌رده‌هێنێت و دواتر له‌سه‌ره‌وه ده‌یخاته ناو ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌وه.
رووداوه‌كه له شارێكی ئیرله‌ندای باكوور روویداوه و یه‌كێكه له‌و دزییانه‌ی له ماوه‌كانی دواییدا له‌و به‌شه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: bbc
PM:08:53:10/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت