سعودیه به‌ڕووی عیراقدا ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌فدێكی باڵای ئابوریی عه‌ره‌بستانی سعودی كه نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بوون، به سه‌رۆكایه‌تی ماجید بن عه‌بدوڵا ئه‌لقه‌سبی، وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعودیه له 3ی نیسانی 2019 گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعودیه- عیراق.
هاتنی وه‌فده‌كه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ریاز-ی له به‌غدا و واژوكردنی 13 رێككه‌وتننامه‌ی له بواره جیاجیاكاندا لێكه‌وته‌وه و هه‌ردوو وڵات زیاتر به‌رووی یه‌كتردا كرانه‌وه.
كرانه‌وه‌ی عیراق و سعودیه به‌ڕوی یه‌كتردا له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق ده‌ستپیچكرد ئه‌وه‌ش كاتێك كه رۆژی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 عه‌بادی بانگهێشتنامه‌یه‌كی شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیر شای سعودیه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت بۆ به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات.
دواتریش عه‌بادی، سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵای حكومی رۆژی شه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌م گه‌یشته سعودیه و هه‌ردولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی ریا و به‌غدا.
رێككه‌وتنه‌كه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 به ئاماده‌بونی عه‌بادی و گه‌وره به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودی و نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا واژوكراو.
پێش ئه‌و رێككه‌وتنه و له رۆژی 5ی ئازاری 2018ش نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عه‌بادی ئاشكرایكرد كه پادشای سعودیه ئه‌ركی بینادنانی یاریگایه‌كی تۆپی پێی له به‌غدای پایته‌خت له ئه‌ستۆ گرتووه و وه‌ك دیاری ده‌یداته عیراق كه جێگه‌ی 100 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ پادشای سعودیه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه كرد و خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به سازكردنی یارییه‌كی دۆستانه له‌نێوان عیراق و سعودیه و به‌وبۆنه‌یشه‌وه یاریگایه‌كی كرده دیاری بۆ عیراق.
له 28ی شوباتی 2018، عیراق و سعودیه یارییه‌كی دۆستانه‌یان له یاریگا نوێیه‌كه‌ی شاری به‌سره كرد كه جێگه‌ی 65 هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بوه‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م یاری بوو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌دوای 39 ساڵ ساز بكرێت و عیراق به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به یه‌ك گۆڵ له سعودیه‌ی برده‌وه.
له 10ی شوباتی 2019 به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی یاریگایه‌ك بۆ عیراق، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لشممه‌ری باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ریاز وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق كۆبۆوه.
له دوای كۆبونه‌وه‌ك عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی یاریگایه‌ك بۆ عیراق وتی: "لیژنه‌كه‌مان تاوتوێی گۆڕینی یاریگاكه بۆ شارێكی وه‌رزشی ته‌واو ده‌كه‌ین، وتیشی: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانمان بۆ دروستكردنی یاریگاكه ده‌ست پێكردووه".
دوای هه‌ڵبژاردنی نوێ له عیراق و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ریاز زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و رۆژی 14ی ئازاری 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق چاوی كەوت بە ماجد قەسەبی، وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنانی عەرەبستانی سعودی و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
د. بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان عیراق و عەرەبستانی سعودی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان كرد، ھاوكات تیشكی خستە سەر ھەوڵەكانی عیراق بۆ پێكھێنانی سیستەمێكی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە، جەختیشی كردەوەكە ھۆكارێكیش دەبێت بۆ دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی گەلانی ناوچەكەدا بەگشتی.
وەزیره سعودییه‌كه‌ش ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ فراوانكردنی ئاسۆی ھاریكاری ئابووری و كار ئاسانكردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە رێگای كاراكردن بەگەڕخستنی خاڵە سنورییەكان بۆ بەھێزكردنی جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەردو وڵات‌دا.
رۆژی 3ی نیسانی 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد له ماوه‌ی داهاتوودا سه‌ردانی توركیا و چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداو ده‌كات، وه‌فدێكی باڵای عه‌ره‌بستانی سعودی سه‌ردانی عیراق ده‌كه‌ن و خۆشی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌چێته سعودیه، وتیشی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌شدا پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسی حه‌ج تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر هه‌مان رۆژ وه‌فدێكی باڵای ئابوریی عه‌ره‌بستانی سعودی كه نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بوون، به سه‌رۆكایه‌تی ماجید بن عه‌بدوڵا ئه‌لقه‌سبی، وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعودیه گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆوونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعودیه- عیراق.
رۆژی 4ی نیسانی 2019، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی عیراق- سعودیه، رایگه‌یاند كه یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ سعودیه ئیمزاكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با بۆ عیراق دابین ده‌كات.
سامر عه‌باس ئه‌لغه‌زبان، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی عیراق- سعودیه له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز، وتی: "عیراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی سعودیه یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی ئیمزاكردووه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق به سعودیه‌وه ببه‌سترێته‌وه تا كاره‌بای بۆ دابین بكات و چه‌ند وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دروست بكات".
وتیشی: "شتێك نییه به‌ناوی هاریكاری، به‌ڵام سعودیه ئاماده‌یه وه‌به‌رهێنان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له عیراق بكات".
هاوكات ماجید بن عه‌بدوڵا ئه‌لقه‌سبی، وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعودیه رایگه‌یاند كه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزا بدات به عیراقییه‌كان.
راشیگه‌یاند كه 13 رێككه‌وتننامه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان عیراق و سعودیه ئیمزا بكرێت و كاركردن له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌بێت.
PM:11:57:04/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت