لامبۆرگینییه‌كه‌ی وێران كرد
وێستگه نیوز -
له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كه‌سێك بۆ خۆ ده‌رخستن و نمایشكردن، لامبۆرگینییه‌كه‌ی كه به‌هاكه‌ی 250 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانییه، وێران كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی " dailymail"ی به‌ریتانی، شۆفێرێك به ئۆتۆمبێله وه‌رزشییه‌كه‌وه له جۆری لامبۆرگینی له رۆژهه‌ڵاتی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌به‌رچاوی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ده‌ستی كرد به خۆنمایشكردن.
وه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، شۆفێره‌كه به خێراییه‌كی زۆر به شه‌قامێكدا ده‌ڕوات، به‌ڵام كۆنتڕۆڵ له ده‌ست ده‌دات و خۆی ده‌كێشێت به دار و دیوارێكدا.
ئه‌م رووداوه‌ش ئاماده‌بووان تووشی شۆك ده‌كات و به ترسه‌وه ته‌ماشای رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله كه یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانی جیهان، ده‌توانێت له ماوه‌ی سێ چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی بگاته 100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه له رووداوه‌كه‌دا شۆفێره‌كه سه‌لامه‌تبووه، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه زیانی زۆری پێگه‌شتووه، دواتر شۆفێره‌كه هه‌ڵاتووه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكیشه‌وه بینراوه كه گریاوه.
PM:06:27:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت