بەشیر حەداد: مەترسی لەسەر پشکی هەرێم لەبەغدادەوە نیە


وێستگەنیوز-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "ماوەی سێ مانگە مووچەی تەواو لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و بۆ مانگەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندوە "هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق پشکی مانگانە بۆ رەوانە دەکرێت، و هیچ مەترسییەک لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان نابێت".

بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی سێ مانگە مووچەی تەواو لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەردەوامیش دەبێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی دوو رۆژە ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق مەترسی خۆیان لە ئەگەری رادەست نەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا دەردەبڕن.

 

هـ ـ ب


PM:02:17:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو