سوریا: ترامپ هەڵەیەکی گەورەی کرد


وێستگەنیوز-

دیمەشق بڕیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان بە دەستدرێژی دەزانێت بۆ سەر سەروەری سوریا و بەهەڵەیەکی گەورە ناوی دەبات".

وەزارەتی دەرەوەی سوریا دوای چەند کاتژمێرێک لە بڕیارەکە ترامپ لەبارەی جۆلانەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ دان پێدانان بە دەسەڵاتی ئیسڕائیلدا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان دەستدرێژییەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری و یەکگرتوویی خاکی کۆماری سوریای عەرەبی."

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەداوە "چاوپۆشی لەو بڕیارە هەڵە و پێشێلکارییە ڕونەی ئەمریکا ناکەین و بەهیچ شێوەیەک پێوەی پابەند نابین".

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وتیشی "بڕیارەکە وا لە ئەمەریکا دەکات دوژمنی سەرەکی عەرەب بێت، هەروەها هیچ شتێک ناتوانێت ڕاستی مێژوو بگۆڕێت هەموانیش دەزانن کە جۆلان سەر بە سوریا بووە و هەر واش دەمێنێتەوە."

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دوشەممە لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا کەلەنێوان دۆناڵد ترامپ و بنیامین نەتانیاهۆ بەڕێوەچو، بەفەرمی سەرۆکی ئەمریکا ناوچەی بەرزاییەکانی جۆلانی بەخاکی ئیسرائیل ناساند.

لە دوێنێوە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی دژی ئەو بڕیارەی ترامپ وەستاونەتەوە و بەتوندی ئیدانەیان کردوە و دوژمنیاتەی خۆیان بۆ دەربڕیوە،.

هـ ـ ب


AM:09:11:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو