باغوز..پاشماوه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له 33 وێنه‌دا
چەکدارێکی کوژراوی داعش لە باغوز
وێستگه نیوزـ
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوی داعشیان له گوندی باغوز له خۆرهه‌ڵاتی سوریا كۆنتڕۆڵكرده‌وه و كۆتایی هاتنی ئه‌و رێكخراوه‌یان له ته‌واوی خاكی سوریا راگه‌یاند و جه‌ختیانكرده‌وه كه چه‌كدارانی داعش بسته خاكێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
دوای رزگاركردنه‌وه‌ی گوندی باغوز-ی دوا مۆلگه‌ی داعش چه‌ندین وێنه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و رێكخراوه له‌و گونده بڵاوبوه‌وه، میدیا جیهانییه‌كانیش به بایه‌خه‌وه وێنه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.
میدیاكان وێنه‌ی ته‌رمی چه‌كدارانی داعش و چه‌ندین ئۆتۆمبیلی سوتا و بیانی روخاو و بۆمب و پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
رۆژی شه‌ممه 23ی ئازاری 2019 هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تییان به‌سه‌ر رێكخراوی داعش له دوامۆڵگه‌ی له باغوز-ی رۆژهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یاند.
مسته‌فا بالی، وته‌بێژی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات "ھه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعشدا له باغوز به‌ده‌ست هاتووه و وتی: "هه‌سه‌ده داعشی له‌رووی سه‌ربازیی و مه‌یدانییه‌وه له باغوز تێك‌شكاند و به‌رده‌وامیش ده‌بین له جه‌نگه‌كه‌مان دژی پاشماوه‌كانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له‌ناویان ببه‌ین".
وته‌بێژی ھه‌سه‌ده راشیگه‌یاند كه "داعش هیچ ناوچه‌یه‌كی له سوریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه و به ته‌واوی له‌ناوبراون".
شه‌وی هه‌ینی 22ی ئازاری 2019 دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگەیاند كه رێكخراوی داعش لە سوریا بە تەواوەتی و لە 100% تێکشکێندراوە.
له مانگی شوباتی 2019ه‌وه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه زۆربه‌یان شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له و ئه‌مریكا پشتویانیی لێده‌كات، ده‌ستیانكرد به ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوا مۆڵ"ه‌ی ژێر ده‌ستی داعش كه گوندی باغوز-ی سه‌ربه شاری دیرئه‌لزور-ه له خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
له له سه‌ره‌تای مانگی ئازاریش هه‌زاران كه‌س خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كرد و هه‌زاران خێزانی داعش‌یش بۆ ناوچه ئارامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی باغوز گواسترانه‌وه.
PM:09:57:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 32464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت