هۆشداری دەدرێتە ئەم مامۆستا‌و فەرمانبەرانە
وێستگە نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه ده‌كات كه بونه‌ته كه‌فیلی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی و داوایان لێده‌كات به‌زووترین كات كه‌فیله‌كه هاوڵاتی ئاگاداربكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌دا كه واژۆی محه‌مه‌د كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كه‌ی له‌سه‌ره، هاتووه: "به نووسراومان له‌فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بونه‌ته كه‌فیلی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی، پێویسته كه‌فیله‌كه هاوڵاتی ئاگادار بكاته‌وه كه به‌زووترین كات سه‌ردانی گه‌نجینه‌ی راپه‌ڕین بكات بۆدانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی".
ده‌شڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی راپه‌ڕین مووچه‌ی كه‌فیله‌كان بۆماوه‌ی سێ مانگ راده‌گرین، یان تا ته‌واوبوونی پشكی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوو و مانگانه 180 هه‌زار دینار له مووچه‌ی كه‌فیله‌كه ده‌بڕین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2018ی به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شكرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی راگه‌یاند.
هــ. ر
PM:12:51:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 22232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت