لەدوای بانگەوازەکەی داعشەوە چەند هێرشێک لە جیهان روویدا
پۆلیسی شاری ئۆتریخت-هۆڵەندا 18ی ئازاری 2019
وێستگه نیوزـ
چه‌كداره گه‌مارۆدراوه‌كانی داعش له گوندی باغوز لە خۆرهەڵاتی سوریا تۆمارێكی ده‌نگییان بڵاوكرده‌وه و داوایان لایه‌نگرانیان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهان كرد ده‌ست به‌هێرشكردن بكه‌ن، لەدوای ئەو بانگەوازەشەکەوە چه‌ندین هێرش له وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان روویاندا، بەڵام تائێستا بە فەرمی داعش بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار نەکراوە.
هه‌ندێك له‌و هێرشانه دژبه شوێنكه‌وتوانی ئایینی ئیسلام و موسڵمانانی نیشته‌جێی وڵاتانی ئه‌وروپا بوون و هه‌ندێكیشیان هه‌ڕه‌مه‌كییانه ئه‌نجامدراون و تیایدا خه‌ڵكی ئه‌وروپا بونه‌ته قوربانی.
تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی داعش كه رۆژی سێشه‌ممه 12ی ئازاری 2019 بڵاوكرایه‌وه، تۆمارێکی كورت بوو و ماوه‌كه‌ی یه‌ك خوله‌ك و نیو بوو، داعش لە تۆمارەکەدا هانی سه‌رجه‌م لایه‌نیگرانی خۆی دا له‌پێناو به‌رگریكردن لێیان له ناوچه‌ی باغوز، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهان ده‌ست به هێرش و په‌لامار بكه‌ن.
له‌دوای ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی داعش، چه‌ند هێرش و په‌لامارێك له وڵاتانی جیاجیای ئه‌وروپا رویاندا و كوژران و برینداربونی ده‌یان كه‌سی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا نە داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشانه راگه‌یاندوه و نە هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش به فه‌رمی ئۆباڵه‌كه‌ی دەخەنە ئه‌ستۆی داعش.
هۆڵه‌ندا
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 18ی ئازاری 2019، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای شاری ئۆتریخت-ی هۆڵه‌ندا کە دەکەوێتە نزیک سنوری ئەڵمانیا، لە هێرشێکی چەکداریدا روداوی ته‌قه‌كردن رویدا و لە ئاکامدا سێ کەس كوژران و 10ی دیکەش برینداربون.
له‌دوای روداوه‌كه پۆلیسی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه "پاڵنه‌ری تیرۆر" له‌پشتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه‌یه و پۆلیس و وێستگه‌یه‌كی تراموای گه‌مارۆدا كه شوێنی سه‌ره‌كیی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌بوو، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستییان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه.
پۆلیسی شاری ئۆتریخت ئاشكرایكرد كه هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاره‌كه ناوی گۆكمان تانیس-ه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه و له توركیا له‌دایكبووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌نداش ئاستی مه‌ترسییه تیرۆرستییه‌كانیان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه.
دوای روداوەکەش تانیس-ی بە رەچەڵەک تورک دەستگیرکرا، میدیا جیهانییەکانیش بڵاویانکردوە کە هێرشبەرەکە تەقەی لە کەسێکی خۆی کردوە و هۆکارەکەش "کێشەی خێزانی" بووە، هەڕەشەی ئەوەشی کردوە هەرکەس خۆی هەڵقورتێنێت، تەقە لەویش دەکات، کەسوکاری هێرشبەرەکەش لە تورکیاوە هەر هەمان شتیان وتوە و پشتڕاستیان کردوەتەوە کە تانیس تەقەی لە کەسێکی خۆی کردوە و کێشەکەی خێزانییە.
گۆكمان تانیس
نیوزله‌ندا
رۆژی هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دورگه‌ی باشوی ئه‌و وڵاته و و 49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە.
هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوی برینتۆت تارانت ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
تارانت له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نوسیبوی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتایی هات، دوای ده‌ستگیركردنیشی، هێرشبه‌ره‌كه یەکەمین دادگایی كرا و دادوەر فه‌رمانیكرد تا رۆژی 5ی نیسانی داهاتوو به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێنێته‌وه.
برینتۆت تارانت
به‌ریتانیا
هه‌ر له‌دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی داعشه‌وه چه‌ند روداوێكی توندوتیژی له به‌ریتانیا رویاندا، له ناوچه‌ی ساری له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كه‌سێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به "تیرۆر" ده‌ستگیركرا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی 19 ساڵی دایه‌به‌ر چه‌قۆ و وشه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كارهێنا و تۆمه‌ته‌كه‌ش خرایه‌پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێن راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان كه‌وتون.
له ناوچه‌ی كۆكسفۆردی به‌ریتانیاش، چه‌ندین دروشم و گوزارشتی توندڕه‌وانه به دیوارێكی نزیك له خوێندنگایه‌ك هه‌ڵواسران كه په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كانی نیوزله‌نداوه هه‌بووه و گومان ده‌كرێت لایه‌نگرانی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ئه‌وكاره‌یان كردبێت.
له له‌نده‌نی پایته‌ختیش، هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای سێ كه‌سدا ده‌گه‌ڕێن كه دروشمی دژبه ئیسلامیان وتبوه‌وه و دواتریش هێرشیسان كردبوه سه‌ر كه‌سێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ و سه‌ریان بریندار كردبوو، پۆلیس ئاشكراكردوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی بریندار كراوه خه‌ڵكی وڵاتێكی كیشوه‌ری ئاسیا بووه.
پۆلیسی بەرتیانیا
به‌رازیل
لە 14ی ئازاری 2019 له یەکێک لە خوێندنگاكانی بەرازیل 18 کەس کوژران و برینداربوون، لە نێو کوژراوەکانیشدا 5 خوێندكار هەبون.
پۆلیسی بەرازیل ئاشكرایكرد كه دوو کەسی دەمامکدار بە چەک و چەقۆوە هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکێک لە خوێندنگاكانی شاری سوزانۆ لە باشووری بەرازیل و دوای هێرشه‌كه‌شیان هەر لە شوێنی روداوەکە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆشیان هێنا، لە روداوەکەدا 9 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی بەشێکیان سه‌خت بوو.
رێزلێنان لە قوربانیانی هێرشەکەی بەرازیل
PM:09:39:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت