هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی‌ پاره‌ی گەنمی جووتیاران ئاشكرا بوو


وێستگه‌ نیوز –
جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق  هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی‌ پاره‌ی جووتیاران ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواداچوون و وازناهێنن و ده‌بێت له‌م ساڵدا جوتیاران شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌ربگرن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ "وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی ھه‌رێمی كوردستانی دابین كردبوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق پاره‌كه‌ی بۆخۆی خه‌رجكردووه‌".

به‌شیر حه‌داد ده‌ڵێت: "له ساڵی 2015 وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی ھه‌رێمی كوردستانی دابین كردبوو،به‌ڵام وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌وكاتی عیراق پاره‌ی ساڵه‌كانی (2015-2016-2017)ی به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی راگرتووه‌ و بۆ خه‌رجییه‌كانی خۆی به‌كارھێناوه‌و نه‌یناردوه‌ بۆ جوتیارانی هه‌رێم".

حه‌داد دڵنیاییشی دایه‌ جووتیاران كه‌ ھه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران.

 وتیشی: "له‌ بودجه‌ی 2019 مادده‌یه‌ك دانراوه كه ئه‌و پاره‌یه‌ جارێكی تر خه‌رج بكرێته‌وه‌".

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاند كه‌ "ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقدایه‌، وتیشی: "ئێمه‌ به‌رده‌وام موتابه‌عه‌ی ده‌كه‌ین و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و وازناهێنین ده‌بێت له‌م ساڵدا جوتیاران ئه‌م پاره‌یه‌ وه‌ربگرن".


AM:08:35:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو