جڤاتی گشتی و نیتشمانیی بزوتنهوهی گۆڕان كۆدهبنهوه
وێستگه نیوزـ
بۆ یەکلاکردنەوەی ناوی كاندیدهكانیان بۆ ئەو پۆستە حکومیانەی بەر حزبەکەیان دەکەوێت، بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بهجیا كۆبونهوهیهك ساز بكهن.
هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان به روداوی رایگەیاند، سبهینێ شەممە 16ی ئازاری 2019، جڤاتی گشتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی میکانیزمێک دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پۆستانەی کە لە کابیینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەر گۆڕان دەکەون و لەو بارەوە راپۆرتی خۆیان بۆ جڤاتی نیشتمانی بەرزدەکەنەوە.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان باسی لەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە 17ی ئازار جڤاتی نیشتمانی بۆ هەمان مەبەست کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر چۆنیَتی یەکلاییکردنەوەی كاندیدی پۆستەکان دەدات، چونکە ژمارەیەک سیڤی بۆ ئەو پۆستانە پێشکەشکراون کە بەر گۆران دەکەون.
PM:10:26:15/03/2019
ئهم بابهته 2852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت