ئەردۆغان: پەشیمان نابینەوە لەکڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی
وێستگەنیوز-
سه‌رۆككۆماری توركیا رایدەگەێنێت "پەشیمان نابنەوە له كڕینی سیستەمی بەرگری
ئێس ٤٠٠ی ڕوسی".
ئەمڕۆ هەینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا
ڕایگەیاند "پاشگه‌ز نابینەوە له كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی
رووسی، چونكه توركیا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه لەڕووی
به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی و ئه‌م پێویستییه ناچارمان ده‌كات ده‌ست به‌م سیسته‌مه
بگرین".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هەڵمەتێکی چڕی
دەستپێکردوە بۆ ئەوەی تورکیا پاشگەز بکاتەوە لە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی.
سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی یەکێکە لە سیستەمە بەرگریە ئاسمانییەکان هەرە بەهێزەکانی جیهان کە ڕوسیا لەساڵانی نەوەدەکانەوە بەرهەمی دەهێنێت و بەهەندێک وڵاتی دەفرۆشێت نوێترین کڕیارەکانیش سوریا و تورکیان.
هــ. ب
PM:02:12:15/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت