حەسەن ڕۆحانی و عادل عەبدول‌مەهدی لەبەغداد کۆبونەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە بەغداد سەردانی د.عادل عەبدول‌مەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبونەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی کە ئەمرۆ ڕۆحانی گەشتە عیراق و لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لەبەغداد کۆبویەوە.

هەروەها بریارە ڕۆحانی لەگەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و چەند بەرپرسێکی عیراقی کۆبویەوە.

ئاژانسە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوەداوە "ڕۆحانی لەم گەشتەیدا ژمارەیەک رێککەوتنی ئابوری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە واژۆبکات".

ئەمەش سێهەمین گەشتی سەرۆک کۆمارەکانی ئێرانە لەماوەی ٣٩ ساڵی ڕابردودا بۆ عیراق.

هــ. ب


PM:06:05:11/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت