حه‌سه‌ن رۆحانی گه‌یشته به‌غدا
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك كۆماری ئێران به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره ژماره‌یه‌ك سه‌ردان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عیراق ئه‌نجام بدات.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌یشته به‌غدا، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه هیچ به‌رپرسێكی عیراقی له‌پێشوازیدا نه‌بوو.
دوای گه‌یشتنی، سه‌رۆك كۆماری ئێران راسته‌وخۆ سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی ئیمام كازمی كرد له به‌غدا و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته كۆشكی سه‌لام و له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و گه‌شتێك ده‌كات بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه‌كان و له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراقدا كۆده‌بێته‌وه.
پێشتریش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كاتێك گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه وتی: "ئێران و عیراق دوو دراوسێن كه هیچ وڵاتێك ناتوانێت ده‌ست وه‌ربداته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه‌وه".
PM:12:21:11/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت