ئه‌و خه‌ونانه‌ی نه‌خۆش پێش مردنی ده‌یبینێت
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه دوچاری نه‌خۆشیی سه‌خت بون، توێژینه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌و دوایین خه‌وی نه‌خۆشه‌كانیان ئه‌نجامدا كه پێش مردن ده‌یبینن.
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی بۆفالۆ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان له گۆڤاری Journal of Palliative Medicine ی ته‌ندروستی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه ماوه‌ی 10 ساڵ پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌و خه‌ونانه كردووه كه نه‌خۆشانی توشبوو به نه‌خۆشیی سه‌خت بینویانه و له وه‌ڵامدا وتویانه كه خه‌ونی ناسروشتیان بینیووه.
پزیشكه‌كان له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه نه‌خۆشه‌كانیان سێ هه‌فته به‌ر له مردنیان ئه‌و خه‌ونانه‌یان بینیوه و پێش مردنیان له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا وتویانه خه‌ونه‌كانیان زۆر روون بووه و وه‌ك ئه‌وه وابووه راستی بێت.
له باوترین ئه‌و خه‌ونانه‌ی نه‌خۆشه‌كان پێش مردنیان بینیویانه، ئه‌وه بووه كه له خه‌ودا له‌گه‌ڵ كه‌سه مردوه‌كانی خۆیان بوون و مردوه‌كان داوایان لێكردون له‌گه‌ڵیاندا بڕۆن، ئاشكراشیانكردوه كه مردوه‌كان هه‌وڵیانداوه هێوریان بكه‌نه‌وه تا نه‌شڵه‌ژێن و قایلیان بكه‌ن له‌گه‌ڵیاندا بڕۆن.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه 59%ی نه‌خۆشه‌كان له خه‌ویاندا تكیتی سه‌فه‌ریان كڕیووه و كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆكردوه‌ته‌وه و له‌وكاته‌شدا كه له سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌دا بوون، كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان له زیندو و مردوو له ده‌ور بووه، وتوشیانه كه ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ئاسووده بوون حه‌زیان به‌جیابونه‌وه نه‌كردووه و نه‌یانویستوه بڕۆن.
له به‌شێكی دیكه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه 29%ی نه‌خۆشه‌كان له خه‌ویاندا قسه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه زیندوه‌كانیان كردوه و 28%شیان ئه‌و روداوانه‌ی ژیانیان بینیوه‌ته‌وه كه دڵخۆشكه‌ربوون بۆیان.
سه‌باره‌ت به منداڵانیش توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه كردوه كه منداڵان پێش مردنیان خه‌ونیان به ئاژه‌ڵی ماڵیی مرداره‌وه بوو یان هه‌ندێك كه‌سه‌وه بینیوه كه نه‌یانناسیون.
له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا پزیشكه‌كان وتویانه كه دوا خه‌ونی پێش مردن، له رووی ده‌رونییه‌وه هاوكاریی نه‌خۆش ده‌كات و پێش مردنیان ئارامییان پێ ده‌به‌خشێت.
PM:10:13:07/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 7100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت