ڤیاگرای جاڵجاڵۆكه..چاره‌سه‌رێكی سیحری له ئاژه‌ڵێكی كوشنده‌وه
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
هه‌رچه‌نده وه‌ك ئاژه‌ڵه كوشنده‌كان پۆلێن كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و جاڵجاڵۆكانه‌ی كه له ئه‌مریكا باشور بڵاون، رۆڵی سه‌ره‌كی له باشتركردنی توانانی سێكسی له مرۆڤدا ده‌بینن.
جاڵجاڵۆكه به‌رازیلییه‌كه به "بنانا" یان "جاڵجاڵۆكه‌ی چه‌كدار" ناسراوه، چونكه هه‌ركه به مرۆڤه‌وه ده‌دات، ده‌ستبه‌جێ ده‌شیكوژێت، له به‌رامبه‌ریشدا زانایان وایان لێكداوه‌ته‌وه كه ژه‌هر ئه‌و جاڵجاڵۆكه‌یه سودی بۆ پیاوان هه‌بێت.
زانایانی زانكۆی میناس خیرایس-ی به‌رازیلی رونیانكردوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی ژه‌هری ئه‌و جاڵجاڵۆكه‌یه كه ده‌بێته‌هۆی كوشتنی مرۆڤ، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك "ڤیاگرایه‌كی سروشتی" بۆ پیاوان هه‌ژمار بكرێت، ده‌شتوانرێت له داهاتودا بخرێته پیشه‌سازیی ده‌رمانه‌وه و ئه‌و پیاوانه سودی لێ ببینن كه ئاستی سێكسیان لاوازه و په‌نا بۆ ڤیاگرای ده‌ستكرد ده‌به‌ن.
زاناكانی زانكۆی ناوبراو جۆره چاككراوه‌كه‌ی ژه‌هری جاڵجاڵۆكه‌كه‌یان له ده‌رمانێكدا به‌كارهێناوه كه وه‌ك مه‌رهه‌م وایه و ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ش كه له‌سه‌ر جرج كردویانه، ئه‌نجامی دڵخۆشخه‌ری هه‌بووه.
به‌پێی گۆڤانی Sexual Magazine، زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و مه‌رهه‌مه تا یه‌ك كاتژمێر وای له چوكی جرجه‌كه كردوه به ره‌قی بمیێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هیچ پاڵنه‌رێكی سێكسی بۆ جرجه‌كه فه‌راهه‌م نه‌كراوه.
راج برساد، پزیكشی پسپۆڕ له بواری بۆریی میزه‌ڕۆ له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌نجام له‌سه‌ر مرۆڤیش ده‌سته‌به‌ر بێت، ئه‌وا ئه‌م ڤیاگرا سروشتییه ده‌بێته چاره‌سه‌ر بۆ ملیۆنان پیاو كه به‌ده‌ست لاوازیی سێكسییه‌وه ده‌ناڵێنن بێئه‌وه‌ی زیانی لاوه‌كی له ده‌رمانه‌كه بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر به‌ده‌ست لاوازیی سێكسییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام هێشتا زۆربه‌یان په‌نا بۆ ڤیاگرا نابه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر بونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی دیكه‌ی وه‌ك به‌رزیی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیی شه‌كره.
PM:05:46:03/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 15372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت