له‌ سلێمانی جۆرە سابونێک لە ناوبرا


وێستگه‌ نیوز ـ
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی كۆگاكان دەستیبەسەر بڕێكی زۆر سابونی رەقیدا گرتووە و پاش دڵنیا بوونەوە لەخراپی سابوونەكە لە لایەن قایمقامی سلێمانییەوە بڕیاری لە ناوبردنی درا.


قایمقامیەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیشیکردەوە، پاش ئەوەی لە لایەن لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانییەوە، لە یەكێك لە دوكانەكانی شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕی 18 كارتون سابونی رەقیدا گیراو، لەلایەن لیژنەكەوە گومان لە كوالێتی سابوونەكە کرا و بە مەبەستی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی، نمونەكەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی کرا.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند، سابوونەكە لە جۆری سابوونی رەقی زەهرە جەبلە و پشكنینی فیزیایی بۆ کراوە و دواتر دەركەوتووە كوالێتییەكەی بەپێی تایبەتمەندی عیراقی نییە و لە ئەگەری بەكارهێنانیدا زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

وتیشی: "پاش دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەكەی بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ئەو بڕە دەست بەسەرداگیراوە لەناودەبرێت".

هــ. ر


PM:02:46:21/02/2019






ئه‌م بابه‌ته 6100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت