پنتاگۆن: به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی هه‌سه‌ده‌ی هاوبه‌شمان
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیركردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ی هاوبه‌شیان.
دوای رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سوریا، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت درێژه به پشتیوانیه‌كانی بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له رۆژئاوای كوردستان بدات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا، ئه‌و پشتیوانییه‌ی ئه‌مریكا به‌مه‌رجی سنووردار له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ی ده‌كرد كه له‌ژێر ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سوریا، ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ته‌واو كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش، به‌ڵام هێشتا هه‌ر درێژه‌ی پێده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی قۆناغی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سوریا، حكومه‌تی واشنتۆن هێشتا ستراتیژیه‌تی سوریا دوای تیرۆریستانی داعشی رووننه‌كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت: "یه‌په‌گه هه‌فته‌ی رابردوو له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات ناحیه‌ی باغۆزیان له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركرد كه دوایین ناوچه‌بوو له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دا. به‌مه‌ش ئه‌مریكا كه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پشتیوانی له یه‌په‌گه ده‌كرد، ئه‌و بیانووه‌ی نه‌ما، به‌ڵام ده‌بینرێت كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) جارێكی دیكه به‌و هۆكاری پشتیوانییه‌دا ده‌چێته‌وه كه پێشتر ده‌یانجار پیایدا چۆته‌وه".
له وه‌ڵامی په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌نادۆڵ كه پرسی "له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی دوا شوێن له ده‌ست داعش و ده‌ستكردن به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ئایا ئه‌و چه‌كانه وه‌رده‌گرنه‌وه كه داوتانن به یه‌په‌گه؟" شون رۆبه‌رستۆن وته‌بێژی پنتاگۆن، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی یه‌په‌گه.
شون رۆبه‌رستۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" وتی: "هه‌سه‌ده له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا هاوبه‌شێكی كاریگه‌ر و متمانه‌پێكراو بوو".
وتیشی: "ئاماژه‌مان به‌وه داوه كه ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به هه‌سه‌ده سنوورداردن و تایبه‌تن به ئه‌رك به‌ڕاده‌یه‌كی دیاریكراو به ئامانجی شكستهێنان به داعش".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "باكووری رۆژهه‌ڵات(ی سووریا) له لێواری ئازادبوونی ته‌واوه‌تیدایه، به‌ڵام هێشتا شتگه‌لێك ماوه. له كاتێكدا كه ناوچه‌كان له ئه‌وان (له داعش) پاك ده‌كه‌ینه‌وه و رێگری له‌وه ده‌كه‌ین جارێكی دیكه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه،".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی هه‌سه‌ده‌ی هاوبه‌شمان".
PM:06:19:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت