دوو ژنه داعشی ئه‌مریكی په‌شیمانن
وێستگه نیوز -
دوو ژنه داعشی ئه‌مریكی هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چونه‌ته ناو ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه، راشیانگه‌یاندووه كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
رۆژی سێشه‌ممه رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه هودا موسه‌ننای ته‌مه‌ن 24 ساڵ و كیمبرلی گوین پوڵمانی ته‌مه‌ن 46 ساڵ له ساڵی 2015دا په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعش له سوریاوه كردووه.
مانگی رابردوو ئه‌و دوو ژنه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كرد و له‌ئێستادا له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستبه‌سه‌رن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ته‌واوه‌تی له‌و ناوچانه كۆتایی به داعش هات.
هودا موسه‌ننا كه خه‌ڵكی ویلایه‌تی ئالابامایه، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی زانكۆ بوو كاتێك په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه كرد، خێزانه‌كه‌شی به‌وه فریو دا كه گه‌شتێكی زانكۆیی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ خوێندنی كۆكردبووه‌وه، تكتێكی فڕۆكه‌ی بۆ توركیا كڕی تا له‌وێوه بچێته سوریا.
هودا له‌گه‌ڵ سێ چه‌كداری داعش هاوسه‌رگیری كرد و زۆرێك له كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی بینیوه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرانه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت كه هه‌ست به شه‌رمه‌زرارییه‌كی زۆر ده‌كات و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
به‌ڵام پوڵمان دایكی ئه‌مریكی و باوكی كه‌نه‌دییه، دایكی سێ كوڕه و به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه كه "هیچ وشه‌یه‌ك نادۆزمه‌وه كه هه‌ستی زۆری په‌شیمانی پێده‌رببڕم".
به‌رله‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به رێكخراوی داعشه‌وه، پوڵمان كارگێری یاسای له كه‌نه‌دا خوێندووه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی و كه‌نه‌دییه و هاوشێوه‌ی هودا ده‌یه‌وێت پاسپۆرت به‌ده‌ستبێنێته‌وه تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه رایگه‌یاندووه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كانیان و دادگایی بكرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تاووتوێی دۆسیه‌كه‌ی هودا موسه‌ننا ده‌كات.
رۆبه‌رت بالادینۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وباره‌وه وتی: "بارودۆخی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له سوریا بابه‌تێكی زۆر ئاڵۆزه، ئێمه تاووتوێی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌كه‌ین تا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ورده‌كارییه‌كان تێبگه‌ین".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌نه‌بوو لێدوان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و كچه گه‌نجه بدات و ته‌نها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ند ئاسته‌نگێكی په‌یوه‌ست به سه‌لامه‌تی و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ن، دووپاتیشیكرده‌وه كه سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه و دادگایی بكرێن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:04:41:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت