به‌ڤیدیۆ... ساتی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژێك له قاهیره
وێستگه نیوز –
گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژێك له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بڵاوكرایه‌وه كه بووه‌هۆی كوژرانی خۆی و دوو پۆلیسی تر كه ده‌یانویست ده‌ستگیری بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌وی رابردوو تیرۆریستێك له ناوه‌ڕاستی قاهیره‌ی پایته‌خت خۆی ته‌قانده‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌ڵێت: "خۆكوژه‌كه ناوی حه‌سه‌ن عه‌بدوڵایه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه و به‌تۆمه‌تی دانانی بۆمبێكی چێنراو له نزیك مزگه‌وتێك له جیزه داواكراو بووه".
وتیشی: "ئه‌و تیرۆریسته له نزیك مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ر خۆی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه خۆی كوژراو و دوو پۆلیس شه‌هیدبوون و دوو ئه‌فسه‌ریش برینداربوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر شوێنی داواكراویان دیاری كردووه له كۆڵانی ئه‌لدردیری گه‌ڕه‌كی ئه‌لده‌رب ئه‌لئه‌حمه‌ر و ئابڵوقه‌یان دا و له كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه".
AM:08:42:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 29012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت