عه‌بادی: خواستم ھه‌یه بگه‌ڕێمه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت
وێستگه نیوز -
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق رایگه‌یاند كه به ھۆی ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌وه، چالاكی سیاسیی كه‌مبووه‌ته‌وه، ئاشكراشیكرد كه خواستی ھه‌یه بگه‌ڕێته بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت.
به‌پێچه‌وانه‌ی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق، به ھۆی ئه‌و ئه‌نجامه لاوازه‌ی كه ئیئتلافه‌كه‌ی به‌ناوی "نه‌سر" له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 به‌ده‌ستیھێنا له‌گه‌ڵ شكستھێنانی له پێكھێنانی ھاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه، حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌یتوانی بۆ خولی دووه‌م ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و ھۆكارانه ئاشكرا بكات كه به ھۆیانه‌وه چالاكی سیاسی كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نھا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به ھۆی ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه، چالاكی سیاسی كه‌مبووه‌ته‌وه و له‌به‌ر چه‌ند ھۆكارێك، بۆ خولی دووه‌م نه‌بووه به سه‌رۆك وه‌زیران و كه كاتی ھات، ھه‌موو ئه‌و ھۆكارانه ئاشكرا ده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی كه سه‌رۆكایه‌تی ئیئتلافی نه‌سر ده‌كات وتی: "به‌فه‌رمی خۆم كاندید نه‌كردبوو، به‌ڵكو كاندیدی ئیئتیلافی نه‌سر بووم له كاتێكی دره‌نگدا، بڕیارم دا له ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌م".
سه‌رۆكی ئیئتلافی نه‌سر له ھه‌مان كاتدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له داھاتوودا جارێكی دیكه ركابه‌ری بكات له‌سه‌ر به‌ده‌ستھێنانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و وتی: "به‌ڵێ به‌ھه‌موو بروایه‌كه‌وه ده‌ڵێم، دید و ئیراده و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووم ھه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات كه خه‌م و چاره‌نووسمان بووه، به‌ھیچ شێوه‌یه‌كیش له شه‌ڕی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و سه‌ركردایه‌تیكردنی راناكه‌م".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی زیاتر به‌لای منه‌وه گرنگ بوو له‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بووم، دووباره كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بوو كه داعش كۆنتڕۆڵی كردبوو، ھه‌روه‌ھا دۆسییه‌كانی سیاسی، ئابووری و سه‌روه‌ریی به‌باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ببه‌م".
عه‌بادی ھه‌ڵوێستی خۆی له‌ھه‌مبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی راگه‌یاند و وتی: "ھاوكیشه سیاسییه‌كان كه حكومه‌تی نوێی لێكه‌وته‌وه، ناڕوون و دژبه‌یه‌ك بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێده‌واره‌م حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌ركه‌وتوو بێت و پشتیوانی لێ ده‌كه‌م، وێڕای ئه‌وه‌ی تیایدا به‌شدارنین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پرسه‌كه ئه‌وه‌ندی په‌یوه‌ندی به پێوه‌ره‌كانه‌وه ھه‌یه په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌كانه‌وه نییه و له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویسته دۆسییه‌كانی ئاسایش، سه‌روه‌ریی ته‌نانه‌ت رۆشنبیری و فێركردن له گرژی و ناكۆكییه‌كان دوور بخه‌نه‌وه، خۆشیان له سیسته‌می گرێبه‌ستی پشكپشكێنه و تێپه‌ڕاندنی خواسته‌كانی بیانی به‌دوور بگرن".
عه‌بادی راشیگه‌یاند كه ئاواته‌خوازه حكومه‌تی نوێ جه‌نگی دژبه رێكخراوی تیرۆریستی داعش به یه‌كجارێكی ته‌واو بكات و جه‌ختیكرده‌وه كه له‌وباره‌یه‌وه پشتیوانی له حكومه‌ت ده‌كات و وتی: "تیرۆر سه‌رچاوه‌ی ھه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه بۆسه‌ر ھه‌مووان".
سه‌رۆكی ئیئتیلافی نه‌سر روونیشیكرده‌وه كه "شه‌ڕی دژبه تیرۆر له‌ڕووی ئه‌منی، سه‌ربازیی، ھه‌واڵگری، سیاسی، ئابووری و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ھه‌رێمیی و نێوده‌ڵه‌تیش، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئیداره و توانای حكومه‌ت".
ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت له شه‌ڕی دژبه تیرۆر، ده‌بێت خاوه‌نی دید، ئیراده و سیاسه‌تێكی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له سروشت، ئاڵۆزی و ھاوسه‌نگی شه‌ڕه‌گه تێبگات".
له وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له‌باره‌ی لادان و خۆدزینه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خراونه‌ته پاڵی، عه‌بادی وتی: "به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان كه له‌باره‌ی لادان و خۆدزینه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خراوه‌نه‌ته پاڵم كه چی له حكومه‌تی مندا، ھه‌شت وه‌زیر و ده‌یان بریكاری وه‌زیر و سه‌دان خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگا كران، ھه‌روه‌ھا ژماره‌یه‌ك بڕیارمان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ركرد".
وتیشی: "له بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، چونكه سیسته‌می سیاسی، كارگێڕی و رۆشنبیری پێویستی به یه‌كگرتوویه‌كی گشتگیر ھه‌یه".
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه "ھه‌موومان ده‌زانن كه له مانگی ته‌مووزی 2015، ده‌ستمانكرد به كۆمه‌ڵێك چاكسازی كه له میاندا، مووچه‌ی ھه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 و مووچه‌ی بریكاران و راوێژكاران به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 40 و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 كه‌مكرانه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له ساڵی 2016دا، به‌ھه‌مان شێوه له چوارچێوی چاكسازییه‌كاندا، مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیواونیو له‌گه‌ڵ ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانم كه‌مكرده‌وه، بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌م ھه‌نگاوه من كه‌سێكی شیاو و په‌سه‌ند نیم له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران-ه‌وه".
حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌مه‌ن 67 ساڵ له 2014دا بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه لایه‌نگرانی وای له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن توانی له میانی حكومڕانیكردندا، شكست به رێكخراوی تیرۆریستی داعش بھێنێت دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له ساڵی 2014وه تا 2017 یه‌ك له‌سه‌ر سێی رووبه‌ری خاكی عیراقی كۆنتڕۆڵ كردبوو.
PM:11:25:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت