یاری په‌بجی له كار ده‌كه‌وێت
وێستگه نیوز –
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك، سبه‌ینێ یاری جیهانی په‌بجی "PUBG" بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات له‌كار ده‌كه‌وێت.
هه‌ژماری ره‌سمی یاری په‌بجی "PUBG" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هۆشدارییه‌كی بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاوكرده‌وه كه یارییه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هۆشدارییه‌كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 18ی شوباتی 2019 یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی 8 سه‌عات راده‌گیرێت كه له سه‌عات 12ی شه‌وه‌وه به كاتی گرینیچ تا 8ی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌كاتی كوردستان له سه‌عات 3ی شه‌وه‌وه تا سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
بڕیاره چاكسازیی نوێ له یارییه‌كه‌دا بكرێت له رووی ئاستی خێرایی یارییه‌كه به‌تایبه‌ت دوای دووباره‌بوونه‌وه‌ی سكاڵاكان له‌سه‌ر خاوی سێرڤه‌ره‌كان.
به‌گوێره‌ی كۆمپانیاكه، گۆڕانكاری زۆر له یارییه‌كه‌دا ده‌كرێت له رووی چه‌كی نوێ و گۆڕاماری له ژینگه‌ی یارییه‌كه، سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه كه رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه یارییه‌كه ده‌كه‌ن.
یاری پەپجی یاریەکی ئەلکترۆنییە و زۆرێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستانی سەرقاڵ کردووە بەخۆیەوە، یاریەکە لە ئاستی جیهاندا کاری پێدەکرێت و بەشێوەی ئۆنلاینە و چەند کەسێک وەک گروپ دەتوانن هاوشانی یەکدی یاری بکەن.
PM:11:17:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 54256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت