توێژه‌رێكی ئه‌مریكی كتێبێك له‌سه‌ر سیستانی ده‌رده‌كات

‌عه‌لی سیستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

خانمه‌ توێژره‌ێكی ئه‌مریكا كتێبێكی له‌سه‌ر عه‌لی سیستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق ده‌ركردوه‌ و به‌ "ئایه‌توڵای نیشتمانی" وه‌سفیكردوه‌.

كارۆلین مارگی سایج، خانمه‌ توێژه‌ری ئه‌مریكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به‌ كتبێته‌كه‌ی نوسیویه‌تی: "فه‌تواكانی مه‌رجه‌عه‌كان و به‌یاننامه‌كانیانم خوێندوه‌ته‌وه‌ و پاشان دیراسه‌ی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیم كرد كه‌ چۆن دوای ساڵی 2003 له‌ عیراق گۆڕدراوه‌".

ده‌شڵێت: "گه‌یشتمه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌ سه‌ركرده‌كان پێشبینی ده‌كرێت، بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ مه‌رجه‌عه‌كان ده‌نگیان به‌ دیموكراسی و پێشكه‌وتن داوه‌ و ده‌نگه‌كانیان له‌وانه‌ زیاتر بووه‌ كه‌ ئێستا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراقدا هه‌ن".

كارۆلین نوسیویه‌تی: "سیستانی پارێزه‌ری دیموكراسیی، چونكه‌ به‌ ده‌ستوه‌رادنی رێگه‌ی له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا گرت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هیچ رۆڵیكی بۆ عیراقییه‌كان نه‌هێشته‌وه‌ تا ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌یان بنیاد بنێن".

ئه‌و خانمه‌ نوسیویه‌تی: "ئه‌مه‌ شتێكی سه‌یره‌، سه‌یره‌ چونكه‌ پیاوێكی ئایینی دژی ئه‌مریكا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ دیموكراسی نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌"، هاوکات ئەو خانمە سیستانی بە "ئایەتوڵای نیشتمانی" وەسفکردووە.


PM:04:24:17/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت