ئازاد جه‌باری: گەر بزانین پارێزگاری كه‌ركوك هەڵنابژێردرێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی 18ی شوبات ناكه‌ین
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له كۆبونوه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه بڕیاره له 18ی شوبات به‌ڕێوه‌بچێت، پارێزگاری كه‌ركوك هه‌ڵنه‌بژێردرێت، به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی یەکێتی رایگه‌یاندوه: "ئێمە وەکو ئەندامانی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەشداری کۆبونەوەکەی رۆژی 18 ی مانگ ناکەین، گەر بزانین پارێزگار هەڵنابژێردرێت و کێشەکان یەکلایی ناکرێتەوە."
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی شوباتی 2019، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک به وه‌كاله‌ت لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئاگادار کردوه‌تەوە لە بەستنی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی 18ی شوبات، بەڵام به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا، هێشتا سەرگرتنی کۆبونەوەکە ئەگەرێکی بەهێز نییە.
جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی یەکگرتووی ئیسلامی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوه: "لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە ڕۆژی 18 ی مانگ کۆدەبینەوە."
وتیشی"لە ئیمەیڵەکەدا شوێنی کۆبوونەوەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ڕێبوار تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات و لە ئاگادارکردنەوەکەدا، ئاماژەدراوە بەوەی لەکۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی کەرکوک دەکرێت."
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه گەر کۆبونەوەکەی ڕۆژی 18 ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام بدرێت، ڕەنگە کۆبونەوەیەکی راوێژکاری بێت، بەو پێیەی هیچ کام لە کوتلەکانی عەرەبی و تورکمانی تێیدا بەشدار نابن.
کۆبوونەوەی ڕۆژی 18ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بڕیارە لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت، لەکۆبونەوەی رۆژی سێشه‌ممه5ی شوباتی 2019ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی نێوان
یەکێتی و پارتی دا رێککەوتنی لەسەری کرا و بڕیاریشدرا په‌رله‌مانی كوردستانیش له هه‌مان رۆژی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا كۆببێته‌وه.
PM:07:18:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت