جه‌لاده ئیندۆنيسییه‌كه‌ی داعش كوژرا
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی پۆلیسی ئیندۆنیسیا ئاشكرایكرد كه "جه‌لاده‌كه‌ی داعش" به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌یفه‌دین له سوریا كوژراوه.
دیدی براسیتیۆ، وته‌بێژی پۆلیسی ئیندۆنیسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه له كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م رابردوو، پارچه گولـله‌یه‌ك كه له تانكێكه‌وه ئاراسته‌كراوه به‌ر محه‌مه‌د سه‌یفه‌دین-ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیندۆنیسی كه‌وتوه كه له‌ناو رێكخراوی داعشدا به "جه‌لاده‌كه‌ی داعش" ناسراوه.
وته‌بێژی پۆلیسی ئیندۆنیسیا سه‌یفه‌دینی به "جه‌لاد و سه‌رباز"ی ناو رێكخراوی داعش وه‌سفكردوه و ئاشكرایكردوه كه سه‌یفه‌دین له شاری دیرئه‌لزور پارچه گولـله‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه برایه‌كی سه‌یفه‌دین به‌ناوی موعین رایگه‌یاندوه كه له كوژرانی براكه‌ی ئاگادار كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ته‌رمی براكه‌ی پێگه‌یشتوه، راشیگه‌یاندوه كه له‌وكاته‌وه‌ی سه‌یفه‌دین له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانیدا چوه‌ته سوریا، براكه‌ی نه‌بینیوه.
جه‌لاده‌كه‌ی داعش له چه‌ندین گرته‌ی ڤیدۆیی سه‌ر پێگه‌ی توندڕه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، له‌وانه گرته‌یه‌كی ساڵی 2015 كه له ته‌نیشت دوو داعشی مالیزی و فلیپینیدا بوەو پێكه‌وه سێ كه‌سی بیانیان کوشتوە، یه‌كێك له‌و بیانییانه كینجی گۆتۆ-ی رۆژنامه‌نوسی ژاپۆنی بوو.
PM:06:39:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت