وێنە: ئافرەتێک بە سکێک حەوت منداڵى بوو



وێستگه‌ نیوز-
فارس عەزاوی‌ بەڕێوەبەری‌ ڕاگەیاندنی‌ فەرمانگەی‌ تەندروستی‌ پارێزگای‌ دیالە ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەی‌ بەتولی‌ فێرکاری‌ ئافرەتێک حەوت منداڵی‌ بە یەک سک بووە.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ دایكی‌ منداڵه‌كان به‌ره‌و جێگیری‌ ده‌روات.

دایكی‌ منداڵه‌كان تەمەنی‌ ٢٥ ساڵە و منداڵەکانی‌ بەشێوەی‌ سروشتی‌ بووە کە یەکێکیان کوڕە و ئەوانی‌ دیکەش کچن و باری‌ تەندروستی‌ دایک و منداڵەکانیش جێگیرە.

له‌ساڵی‌ 2017 به‌هه‌مان شێوه‌و له‌هه‌مان پارێزگا، ئافره‌تێك پێنج منداڵی‌ به‌یه‌ك سك بوو.


PM:12:22:12/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 4216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو