هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بارهه‌ڵگره‌كانیان ڕانه‌گرن، به‌پێَچه‌وانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كات كه له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بارهه‌ڵگره‌كانیان ڕانه‌گرن، چونكه سه‌رپێچی هاتووچۆییه و بۆته مایه‌ی بێزاری هاوڵاتییان له شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون".
هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆ له شه‌واندا هه‌ڵده‌ستن به لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌رهه‌ق به‌و سه‌رپێچییه".
AM:11:59:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت