ئه‌رشه‌د ساڵحی: جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر 2017.
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "رۆژی دووشه‌ممه 11ی شوبات له‌گه‌ڵ خالید ئه‌لمه‌فره‌جی و فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك كۆبوومه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار بوو".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی وتی: "جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر 2017".
وتیشی: "له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست دیداری سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی كه‌ركوك".
ساڵحی داواشی له گه‌ل كرد كه "گوێ به پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یاران دژی كه‌ركوك نه‌ده‌ن" و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "رێگا ناده‌ین میله‌كانی كاتژمێر به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی دوای ئه‌وه دێت كه له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر كشانه‌وه و ئه‌و ناوچانه كه‌وتنه‌وه ده‌ست هێزه عیراقییه‌كان.
AM:08:28:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت