نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ئێران: هێرش بكه‌ن دوائاهه‌نگی شۆڕشه‌كه‌تان ده‌بێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌فسه‌ره باڵاكه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی دایه‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ئاهه‌نگی ئه‌مساڵ دوا ئاهه‌نگی شۆڕشه‌كه‌یان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی شوباتی 2019 بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له وته‌یه‌كی كورتدا وه‌ڵامی لێدوانی سه‌ردار یه‌دوڵا جه‌وانی یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ كاروباری سیاسی دایه‌وه ك رایگه‌یاندبوو "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وا دوو شاری ئیسرائیل ته‌خت ده‌كه‌ن".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "هه‌ڕه‌شه‌كانی رژێمی ئێران پشتگوێ ناخه‌م، به‌ڵام پێی كاریگه‌ر نابم".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران هه‌ڵه گه‌وره‌كه بكات و و هه‌وڵی وێرانكردنی ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا بدات، سه‌ركه‌وتوو نابێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "كه پێویسته ئێران ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكات، ئه‌وا دواساڵی ده‌بێت كه یادی شۆڕشه‌كه‌ی بكاته‌وه و ئاهه‌نگ بگێڕێت".
پێشتر سه‌ردار یه‌دوڵا جه‌وانی یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی سوپای پاسداران بۆ كاروباری سیاسی له مه‌راسیمێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی وتی: "ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو توانا به‌رگری و سه‌ربازییه‌ی هه‌یه‌تی، بوێری ئه‌وه‌ی نییه یه‌ك گولـله‌مان تێبگرێت".
سه‌ردار یه‌دوڵا جه‌وانی ده‌ڵێت: "با ئه‌مریكا بزانێت ئه‌گه‌ر هێرشی كرده سه‌رمان ئه‌وا ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا (دوو شاری گه‌وره‌ی ئیسرائیلن) ته‌خت ده‌كرێن".
وتیشی: "ئێران بڕوای به دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه و ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رابه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ دوژمنێكی وه‌ك ئه‌مریكا له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك وتووێژ ناكه‌ین".
PM:10:55:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت