بۆچی سه‌دام حسێن به خوێنی خۆی قورئانی پیرۆزی نوسییه‌وه؟
سەدام حسێن، سەرۆکی لەسێدارەدراوی رژێمی بەعس
وێستگه نیوزـ
له‌ناو مزگه‌وتێكی مه‌ڕمه‌ڕ به‌ناوی مزگه‌وتی "ام قری" له به‌غدای پایته‌خت، قورئانێكی پیرۆزی لێیه كه جۆره‌كه‌ی تایبه‌ته و مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چۆنێتی و ئه‌و مادده‌یه‌ی بۆ نوسینه‌وه‌ی به‌كارهێنراوه.
كتێبه‌كه له ساڵانی 1990 به 27 لیتر له خوێنی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی لەسێدارەدراوی رژێمی به‌عس نوسراوه كه له 605 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و عه‌باس شاكر جودی، هونه‌رمه‌ند و خۆشنوسی عیراق نوسیویه‌تییه‌وه كه ئێستا نیشته‌جێی ئوردنه.
وه‌ك خۆشنوسه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، چیرۆكی نوسینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به خوێنی سه‌دام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1990، ئه‌وكاته‌ی كه عوده‌ی كوڕی سه‌دام له هه‌وڵێكی كوشتندا به سه‌ختی برینداركرا، سه‌دامیش به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر عوده‌ی چاك بیێته‌وه "نه‌زر"ێكی بۆ بكات و "نه‌زر"ه‌كه‌ش ئه‌وه بێت هه‌موو سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز به‌خوێنی خۆی بنوسێته‌وه.
عه‌باس وتویه‌تی: "سه‌دام بانگی كردم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له به‌غدا كه عودی لێ كه‌وتبوو، له‌وێ داوای لێكردم به خوێنی خۆی سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌كانی قورئانی بۆ بنوسم، منیش تا نوسیمه‌وه ماوه‌ی دوو ساڵی خایاند و دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌ش له مۆزه‌خانه‌ی (ام قری) له به‌غدا نمایشكرا".
خۆشنوسه‌كه ده‌ڵێت: كاره‌كه ئاسان نه‌بوو.. خوێنه‌كه‌ی سه‌دام زۆر خه‌ست بوو نه‌مده‌توانی وشه‌كانی پێ بنوسمه‌وه، به‌ڵام هاوڕێیه‌كم كه له تاقیگه كاری ده‌كرد، ئامۆژگاریی كردم و چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك له جۆره مره‌كه‌بێكی پێدام كه وه‌ك گڵۆكۆز وابوو، منیش تێم كرد و كاره‌كه ئاسان بوو بۆم".
ده‌شڵێت: هه‌رجارێك خوێنه‌كه ته‌واو بوایه، پاسه‌وانه‌كانی خوێنی تریان له كه‌موڵه‌یه‌كدا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سیناوه بۆ ده‌هێنام، زۆرجار چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاوه‌ڕوانم ده‌كرد تا خوێنه‌كه ده‌گه‌یشت، چونكه سه‌دام سه‌رقاڵ بوو".
عه‌باس جوی ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه ئازار كه‌وته چاوم، ئه‌وانیش په‌له‌یان بوو، بۆیه منیش شه‌و و رۆژ كارم له‌سه‌ر ده‌كرد، ته‌نانه‌ت پاسپۆرته‌كه‌شم لای خۆم نه‌بوو و چونه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم لێ قه‌ده‌غه كرابوو، چونكه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانویست دڵنیابن له‌وه‌ی له عیراقدا ده‌مێنمه‌وه".
خاتوو نه‌جاح، هاوسه‌ری خۆشنوسه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌ركات ساردكه‌ره‌وه‌كه‌م ده‌كردوه و خوێنه‌كه‌ی سه‌دامم ده‌بینی، موچڕكه‌م پێدا ده‌هات و ده‌ترسام، به عه‌باسیشم ده‌وت له‌وانه‌یه ئه‌و ئازاره‌ی چاوت هی ئه‌وه بێت خوا لێت توڕه‌یه".
له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق، قورئانه‌كه له چه‌ند ماڵێك و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و ئیمامێكه‌وه شاردرایه‌وه و پارێزگاریی لێكرا تا نه‌كه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دواتر قورئانكه خرایه‌وه مزگه‌وتی (ام قری) له به‌غدا.
PM:10:17:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 25468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت